ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت

ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (11)ی ئاسایی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/7/7ی راگه‌یاند

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی رایده‌گه‌یه‌نن ، به‌پێی حوكمی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (16) و برگه‌ی (سَییه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 55، 56، 57)، له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (11)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/7/7 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازی یاسای ژماره‌ (3)ی ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و خستنه‌ڕووی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (87 و 88 و 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

 

 

 

زۆرترین بینراو