ئه‌مریكا باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌ به‌غدا داده‌خات

ئه‌مریكا باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌ به‌غدا داده‌خات

زاری كرمانجی - وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی عێراقی ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی له‌ به‌غدا داده‌خات، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق جووڵه‌ نه‌كات بۆ وه‌ستاندنی هێرشی میلیشیاكان.

نووسه‌ر ده‌یڤید ئیگناتیۆس ده‌ڵێت: عێراق ئه‌و گۆڕه‌پانه‌یه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌كانی داهاتوو رووبه‌رووبوونه‌وه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێرانی تێدا بته‌قێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ رووداوێكی له‌ناكاوی ئۆكتۆبه‌ر به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.

ئه‌و نووسه‌ره‌ كه‌ تایبه‌ت به‌ كاروباره‌كانی ده‌ره‌وه‌ بۆچوونی خۆی له‌ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست بڵاوكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت: داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا هێرشی ئاسمانی بكاته‌ سه‌ر ئه‌و میلیشیایانه‌ی كه‌ ئێران پاڵپشتیان ده‌كات.

شایانی باسه‌ له‌م هه‌قته‌یه‌دا مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی عێراقی ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی له‌ به‌غدا داده‌خات، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق جووڵه‌ نه‌كات بۆ وه‌ستاندنی هێرشی میلیشیاكانی پاڵپشت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا.

بیروڕا

زۆرترین بینراو