ئه‌م نیشانانه‌ هه‌رگیز پشتگوێ مه‌خه‌ 

ئه‌م نیشانانه‌ هه‌رگیز پشتگوێ مه‌خه‌ 

ئا/شه‌هلا ره‌شید
شارەزابوون لە حاڵەتی ئاسایی جەستەت لەوانەیە یارمەتیدەرێکی باش بێت بۆت لەو کاتانەدا کە تووشی نەخۆشییەک دەبیت، چونکە خێرا دەزانیت کە شتێک لە جەستەتدا گۆڕاوە و پەیوەندی بە پزیشکەوە دەکەیت.
هەرگیز هەبووە هەستبکەیت کە نیشانەی نەخۆشییەکت تێدایە کە پێویستە خێرا بڕۆیت بۆ نەخۆشخانە؟ یان تووشی نەخۆشییەک بووبیت بێ ئەوەی ئاگاداری بیت؟ بۆ ئەم حاڵەتانە گرنگە کە نیشانە گرنگەکانی نەخۆشییەکان بناسیتەوە.
بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی مایۆ کلینیک، ئەم نیشانانە ئەگەر لە جەستەتدا دەرکەوتن نابێت پشتگوێیان بخەیت و پێویستە سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.
١.تا شتێکی ئاسایییە ئەگەر بۆ ماوەیەکی کم بێت، بەڵام رەنگە زۆر جار پلەی گەرمی لەش ئاگادار کردنەوە بێت بۆ نەخۆشییەکی مەترسیدار وەکو شێرپەنجە بەتایبەتی ئەگەر زیاتر لە سێ رۆژی خایاند، پلەی گەرمی لەش لە ٣٩.٤  پلە زیاتر بەرزبوەوە پێویستە دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکەیت.
٢. پرتەپرتی رووناکی لەپێش چاودا، ئەگەر کێشەت لە بینایتدا بۆ دروستبوو و لە نێوان ٢٠ بۆ ٦٠ خولەکی خایاند دەبێت پەیوەندی بە پزیشکەوە بکەیت، کێشەکە دەکرێت پەڵەی زۆر رووناک بێت لە پێش چاوتدا یاخ پرتەپرتی رووناکی بێت.
٣. هه‌ناسه‌ ته‌نگی، ئەگەر لەپڕ و بێ هیچ هۆکارێک هەستت بە تەنگەنەفەسی کرد رەنگە نیشانەی نەخۆشییەکی مەترسیدار بێت وەکو هەبوونی کێشە لە سییەکان، نەخۆشی بۆڕی هەوا، مەینی خوێن لە گەروودا، نەخۆشی دڵ، بە تایبەتی ئەگەر لە کاتی ئاساییدا بە هەمان شێوە بوو.
٤. خێرا تێربوون، کاتێک تەنها بە خواردنی چەند پاروویەک هەستت بە تێربوون کرد دوای هەوڵدان بۆ خواردنی زیاتر دڵت تێکەڵهات یا تووشی رشانەوە بویت ئەوا پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت رەنگە نیشانەی نەخۆشی شێرپەنجەی پەنکریاس بێت.
٥. کێشەی ریخۆڵە، ئەگەر هەستت بە گۆڕانکاری کرد لە رەنگی پیساییکەتدا یا خوێنت بینی و ئازارێکی زۆر لە ریخۆڵەکانتدا هەبوو دەکرێت نیشانەی هەبوونی بەکتریا بێت لە ریخۆڵەکانتدا، یا نیشانەی نەخۆشی شێرپەنجەی قۆلۆن بێت.
٦. دابەزینی کێش لەخۆڕا، دابەزینی لەناکاوی کێش دەکرێت نیشانە بێت بۆ نەخۆشییەکانی شەکرە، جگەر، شێرپەنجە یا خەمۆکی.
٧. گۆڕانی کەسایەتی یا سەرلێشێوان، لەکاتی کەمبوونەوەی توانای سەرنجدان، لاوازبوونی بیرکردنەوە و لەدەستدانی بیرەوەریدا پێویسته‌  پزیشکی پسپۆڕ ببینیت.

 

زۆرترین بینراو