ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم: هاوڵاتیان خۆیان به‌ دوور بگرن له‌ وه‌رگرتنی پاره‌ی زیاده‌ی حه‌واڵه‌كردن

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم: هاوڵاتیان خۆیان به‌ دوور بگرن له‌ وه‌رگرتنی پاره‌ی زیاده‌ی حه‌واڵه‌كردن

 

ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ فه‌توایه‌كی له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ركرد
له‌راگه‌یاندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خۆیان به‌ دوور بگرن له‌ وه‌رگرتنی پاره‌ی زیاده‌ی حه‌واڵه‌كردن، چونکە ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵانه‌ رابگرن و رێكاری شه‌رعی بدۆزنه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ جۆرێكه‌ له‌ به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و هۆكارێكی ئاشكرایه‌ بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌و سه‌روه‌رت و سامانی گشتی

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم راشیده‌گه‌ێنێت ، هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن له‌ وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ له‌كاتی حه‌واڵه‌ كردن وه‌ریده‌گرن، گه‌ر وه‌ریشیان گرت پێویسته‌ له‌ رێگه‌ی خێر و چاكه‌ی گشتیدا خه‌رجی بكه‌ن.

داوا له‌ هاووڵاتیانیش ده‌كات مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ نووسینگانه‌ نه‌كه‌ن كه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌ زیادانه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌و داواش له‌ نووسینگه‌كانی حه‌واڵه‌كردنیش ده‌كەن كه‌ خۆیان و پاره‌كانیان به‌ دووربگرن له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بانك و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ ئه‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ده‌قی فه‌تواكه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان :

 

 

 

زۆرترین بینراو