ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێك كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێك كۆده‌بێته‌وه‌

زاری كرمانجی - هەولێر : ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی وردەکارییەکانی دانوستاندن لە گەڵ بەغدا و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکات.

به‌پێی ڕاگه‌یندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/6/3 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن کۆدەبێتەوە.

تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتین لە :

- خستنەڕووی راپۆرتی تەوەر و وردەکارییەکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا.

- خستنەڕووی راپۆرتی لیژنەی باڵای چاکسازی سەبارەت بە بەدواداچوونی هەنگاوەکانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی.

- گفتوگۆکردن لە سەر رەشنووسی چەند پڕۆژە یاسایەک.

زۆرترین بینراو