ئومێد ئه‌حمه‌د: به‌ مه‌رج كاره‌با به‌‌ به‌غدا ده‌ده‌ین

ئومێد ئه‌حمه‌د: به‌ مه‌رج كاره‌با به‌‌ به‌غدا ده‌ده‌ین

زاری كرمانجی - هەولێر : وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد حكوومه‌تی عێراق به‌نیازه‌ بڕه‌ كاره‌بایه‌ك له‌ ھه‌رێمی كوردستان و توركیا بۆ شاره‌كانی خۆی ڕابكێشێت و له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌و كاره‌، مه‌رجی خۆمان ده‌بێت.

ئومێد ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌هه‌ژماری تایبه‌تی وه‌زاره‌ت له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕاگه‌یاندووه‌: زانیاریمان پێ گه‌یشتووه‌ كه‌ حكوومه‌تی عێراق به‌رنامه‌ی ھه‌یه‌ بڕه‌ كاره‌بایه‌ك له‌ ھه‌رێمی كوردستان و توركیا بكرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌و بابه‌ته‌مان وه‌ك وه‌زاره‌تی كاره‌با تاوتوێ كردووه‌ به‌ڵێنمان داوه‌ به‌ مه‌رج ڕێگه‌ پێدانه‌كه‌ به‌ به‌غدا بده‌ین.

گوتیشی: نابێت ئه‌و كاره‌با پێدانه‌ ھیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی له‌ ھه‌رێمی كوردستان ھه‌بێت و به‌غداش سووته‌مه‌نی بۆ یه‌كه‌ له‌كاركه‌وتووه‌كانی كاره‌بای ھه‌رێمی كوردستان دابین بكات و كاره‌باكه‌ له‌و یه‌كانه‌وه‌ ببات.

ئومێد ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌ش كرد: هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و یه‌كانه‌ی له‌كار كه‌وتوون هی وه‌به‌رهێنه‌رانه‌، به‌ڵام هه‌ركات حكوومه‌تی عێراق ئه‌و مه‌رجانه‌ی جێبه‌جێ كرد و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ڕه‌زامه‌ند بوون، ئه‌وكات ڕێگه‌ی پێ ده‌درێت.

زۆرترین بینراو