ئومێد خۆشناو: ئەوەی دەهۆڵی شەڕ بکوتێ نه‌مرۆڤه‌، نه‌کورده‌، نه‌ موسڵمانه

ئومێد خۆشناو: ئەوەی دەهۆڵی شەڕ بکوتێ نه‌مرۆڤه‌، نه‌کورده‌، نه‌ موسڵمانه

 

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێنت ، ئه‌وه‌ی ده‌هۆڵی شه‌ڕ بکوتێ، نه‌مرۆڤه‌، نه‌کورده‌، نه‌ موسڵمانه، له‌شه‌ڕ که‌س براوه‌نیه‌، هه‌مووی دۆڕاوه‌.

ئومێد خۆشناو له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌،له‌شه‌ڕ ئه‌خلاق نامینێت و پیرۆزیه‌کان ده‌که‌ونه‌ ژێر پێڵاو، په‌ند له‌ ڕابردوو وه‌ربگرن عه‌زیزم، ئێستا له‌ هه‌مووکات زیاتر پێویستمان به‌ ئارامی و ئاشتی و یه‌کگرتن هه‌یه‌، نه‌فره‌ت له‌شه‌ڕخوازان، بژین ئه‌وانه‌ی ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئارامی ڕۆح و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵک و خاکیان ده‌وێ.
ئومێد خۆشناو راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی نازو سۆزی له‌ده‌ست دانی ئه‌زیزێکی نه‌بینیبێت و نه‌بوبێته‌ قوربانی عه‌قلیه‌تی شه‌ڕخوازان نه‌فرینی شه‌ڕنازانێ،کۆڵانه‌کانی ڕۆحی کوردان برینداره‌، ناخی مرۆڤه‌ ئازادیخوازه‌کان پڕ پڕه‌ له‌ ژان، ده‌روونی وڵات ویستان ئارام نیه‌، پێویسته له‌ هه‌موولایه‌ک هه‌ڵمه‌تی میللی دژی هه‌ر که‌س و لایه‌نێک ده‌ست پێبکات که‌ باسی شه‌ڕو دوو ئیداره‌ی ده‌که‌ن، هه‌ڵبه‌ت زۆریش پێویسته‌ دژی ئه‌و ده‌زگا شومه‌ ئیعلامیانه‌ش بوه‌ستینه‌وه‌ که‌ فوی حه‌رامزاده‌ی ده‌که‌ن.
لە كۆتاییدا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ی هیچ پێویستیان به‌ دروستبوونی قاره‌مانه‌ دۆڕاوه‌کانی شه‌ڕی براکوژه‌کان نیه‌، با ڕێگا له‌ بازرگانانی مرۆڤ بگرین، له‌ پێناو قه‌دری مرۆڤ و خاک.

زۆرترین بینراو