ئۆبامیانگ بەهۆی بەرشە گرێبەستەكەی نوێ ناكاتەوە

ئۆبامیانگ بەهۆی بەرشە گرێبەستەكەی نوێ ناكاتەوە

زاری كرمانجی-ئاژانسە هەواڵە وەرزشیەكان: بەهۆی پێویستی بەرشێلۆنە بەهێرشبەرێك لە شوێنی سوارێز زۆرێك لە هێرشبەرە بە تواناكانی جیهان چاوەڕێی ئەو هەلە دەكەن بۆ ئەوەی بەرشە گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ بكات، ماڵپەڕێكی فەڕنسی ناوی هێرشبەرێكی نایابی پرێمەر لیگی ئاشكرا كردوە كە چاوەڕێی بەرشەلۆنە دەكات.
ماڵپەڕێكی فەڕەنسی ئاماژەی كردوە كە (ئۆبامیانگ)ی هێرشبەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی تازەكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ تۆپچییەكان رەتكردۆتەوە لەبەر ئەوەی خەون بە ڕۆیشتن بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەبینێت و حەز بەوە دەكات ببێتە شوێنگرەوەی سوارێز لە یانە كەتەلۆنییەكە، بەگوێرەی هەواڵەكە ئەرسناڵ داوای كردوە گفتوگۆ دەستپێبكرێت بۆ ئەوەی گرێبەستی ئۆبامیانگ تازە بكرێتەوە, بەڵام یاریزانەكە داوای كردوە لەو ساتە ئەو كارە نەكرێت و ئەو سەیری بارودۆخ بكات, لە لایەك بزانێت ئەرسناڵ دەگاتە چامپیۆنزلیگ و لە لایەكی دیكەشەوە سەیری جموجۆڵی بەرشەلۆنە بكات و بەهیوای ئەوەی بچێتە ئەوێ و شوێنی یاریزانە ئۆڕۆگواییەكە بگرێتەوە.
وەك ئاشكرایە كە ئۆبامیانگ حەز لە لیگای ئیسپانیا دەكات و پێشتریش هەوڵی ئەوەی دابوو بچێتە ریال مەدریدی ئیسپانی و ئەویش یەكێك بوو لە بژاردەكانی مێرەنگی بوو بەڵام هیچ كارێكی لەو شێوەیە ئەنجام نەدرا.

زۆرترین بینراو