ئۆتۆمبێلی تابلۆ شین بۆ شین و شایی

محەمەد مەحموود

 

یەكێك لەو بابەتانەی لە حاڵەتەوە دەرچووەو بۆتە دیاردەی ڕۆژانە كە بەردەوام بەرچاومان دەكەوێت و دووبارە دەبێتەوە و وەزۆرجاریش قسەی لەسەر كراوەو ڕێنمایی تایبەتی بۆ دەركراوە ، بەكارهێنان و بینینی ئۆتۆمبێلی دامودەزگاكانی حكومیە لە دوایی دەوامی فەرمی ، من تێناگەم بۆ چی دەبێت بەم جۆرە لە كوردستان خەڵك ماڵی حكومەت بە هی خۆی نەزانێت و بەشێوەێكی دووژمنكارانە سەیری بكات، ئەی حكومەت باوكی میللەت نییە؟ چۆن دەبێت هاووڵاتی بەمجۆرە لە حكومەتەكەی خۆی بڕوانێت و مامەڵەی لە گەڵ بكات ، تۆ بڵێت كەی وشیاردەبینەوە ، هۆكار چییە كەبەم جۆرە رەفتار دەكەین لە بەرامبەر ماڵی حكومەت، تەنها لە بەرئەوەی مۆڵكی گشتیەو گوێی پێنادەین ، یان حكومەتەكەمان بە هی خۆمان نازانیین ئاوا بەر دەبینە گیانی ، لە تەواوی كوردستانەوە بگرە ئەم دیاردەیەی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلەكانی داموودەزگاكانی حكومەت بەرچاو دەكەوێت و دووبارە دەبَیتەوە ، بەكارهێنانیشیان لە دوایی دەوامی فەرمی مانای چی دەگێنێت، تۆبڵێت ئەو دامەزراوەو فارمانگەیە كارەكانی ئەوەندە زۆر بێت بە بیست و چوار كاتژمێر بەرێوەبەرەكەی یان فارمانبەرانی بە بەركارەكان راناگەن، بۆیە دەبێت لە دوایی دەوامیش ئەو تۆمبێلانە بەدەستی ئەو بەرێوەبەرو فارمانبەرانەوە بن و بەكاریان بهێنن .
ئەرێ‌ ویژدانی ئەو كەسانە مردووە یان داخ لە دڵن لە حكومەت ، ئەگەر نا چۆن دەبێت بەرێوەبەری نا بەرێز بیرنەكەیتەوە و پرسیار لەخۆت نەكەیت كە بۆچی لە دوایی دەوامی فەرمی ئۆتۆمبێلی ئەو شوێنەم پێبێت كە بەرپرسیارەتی بەمن سپێردراوە ، چۆن شەرم لە خۆت ناكەیتەوە بە ئۆتۆمبێلی تابلۆشینی حكومی دەچییە شین و شایی و گەشت و سەیران ، تۆ بڵێت ئەمەشیان نەكەیت بەچاڵاكێك و برە پارەێكیشی پێوەرنەگریت ، لە وەش سەیرتر زۆر لە وانەی ئۆتۆمبێلی تابلۆ شین بەكار دێنن لە دوایی دەوام ، ئۆتۆمبێلی خۆیان لە ماڵەوەو لە گەراج ڕادەگرن و كار بە تابلۆ شینەكان دەكەن ، حكومەتی هەرێم تۆ ئەو مافەت بەو كەسانە داوە كە ئەو تۆمبێلانەی تۆ لە دوایی دەوامی فەرمی بەكار بهێنن بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان ؟ باشە حكومەتی هەرێم بۆ جارێكی تر بڕیاری تووند بۆ بەكار نەهێنانی ئۆتۆمبێلی داموو دەزگاكان دەرناكەیت ، هەرچەندە لە پێشتریش دەكرێت بڕیار دەركرابن بەڵام بۆ زۆرێك لە شوێنەكان وەك پێویست جێ‌ بە جێ‌ نەكراون و كاریان پێنەكراوە ، بەتایبەتی لە سەنتەری قەزاو ناحیەكان ئەم جۆرە بڕیارانە ناكەونە واری جێ‌ بەجێكردن .
ئەی دەسەڵات هەریەك دەسەڵات نییە لە سەنتەری پارێزگا بێت یان قەزاو ناحیەكان ، دەخوازم بڕیاری وا دەربكرێت لەلایەن حكومەتەوە بگاتە ئاستی دوورخستنەوەو سزادانی ئەو كەسانەی لە دوایی دەوامی فەرمی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان ئۆتۆمبێلی حكومی بەكار دەهێنن، چونكە ئێمە واین تاكو سزاكان تووند نەبن ڕێنمایەكان جێ بەجێ‌ ناكەین ، تابلۆشینەكانی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە و ئۆتۆمبێلی فریاكەتنی تەندروستی كێشە نین ، بەمەرجێك هی ئەوانیش بۆ كاری دەوام بێت نەك لەو كاتەی ئەركیان نییە، چونكە ئەوان بەردەوام لە ئەركن ، بەڵام باقی وەزارەت و داموودەزگاكانی تر لە دوایی تەواوبوونی دەوام چ كارێكیان بەو ئۆتۆمبێلانە هەیە كە بەكاری بهێنن ، گەرهیچ نەبێت خەرجێكی زۆر لە بەنزین دەكرێت ، یان تووشی رووادوێكی هاتووچۆدەبن و دواتر ئۆتۆمبێلەكان دەبێت بە پارەی گشتی چاكبكرێنەوە ، ئەمەش هەمووی بار گرانییەو دەكەوێتە سەرشانی حكومەت ، تابلۆ شینەكان بۆشین و شای ، گەشت و سەیران ، كاری تایبەتی ماڵ بەكار دەهێندرێن ، بێ‌ ئەوەی ئەوانەی ئەو ئۆتۆمبێلانەیان لە ژێرە هەست بە بەرپرسیارەتی بكەن و ویژدانیان هەبێت لە بەرامبەر مۆڵكی گشتیدا ، باشە بەچ یاساێك ئەم كەسانە ئەو ئۆتۆمبێلانە بەكاردێنن لە دوایی دەوامی فەرمی یان ئەو رۆژانەی كە پشوونە ، كەسی واش هەیە بۆخوێندنی خۆی گەر ئێواران بێت هەربەو تابلۆشینە دەچێت بۆخوێندنەكەی بەدوورنییە ئەگەر كاری تەكسیشی پێنەكات.
دڵخۆشبووم بەوەی كە گووتیان بڕیارێك هەیە كە لە دوایی دەوامی فەرمی ئۆتۆمبێل دەبێت لە دام و دەزگاكان ڕابگیرێت نەبردرێتە دەرەوەی دامودەزگاكان لە دوای تەواوبوونی دەوامی فەرمی ، بەڵام نازانم كەی و چۆن ئەو بڕیارە بۆهەمووكەس جێ بەجێدەكرێت ؟.
بەهیوام ئەو بڕیارە لەوەزیرەو بگرە تادەگاتە فەرمانبەرێكی ئاسای بیگرێتەوە نەك تەنها بۆچەند كەسێك بێت .
ئومێدم بەكابینەی نۆیەم هەیە بەو پێیەی هەر لەسەرەتاوە چەند بڕیارێكی گرنگی دەركردوە بۆباشتركردنی كاری دامەزراوەكان، بۆ بەكارنەهێنانی ئۆتۆمبێلی داموودەزگاكانیش لە دوایی دەوامی فەرمی بكاتە بڕیارێكی كار پێكەر لەتەواوی كوردستان .

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

بیروڕا

زۆرترین بینراو