ئۆفسایدی ئوتوماتیکی هاتە نێو جیهانی تۆپی پێ

ئۆفسایدی ئوتوماتیکی هاتە نێو جیهانی تۆپی پێ

سەردار قازی ـ سۆران:
رۆژ دوای رۆژ تەکنەلۆژیا زێتر پەلدەهاوێژێتە نێو تۆپی پێ، فیفا بڕیاریداوە لەجامی جیهانی 2022 تەکنەلۆژیایەکی تایبەتتر تاقیبکاتەوه.
 فیفا بۆ یەکەمجار لەمۆندیالی 2022ـی قەتەر، پەیڕەوکردنی تەکنەلۆجیای هەژمارکردنی "ئۆفساید" ـی ئۆتۆماتیکی ڕادەگەیەنێت.

ئەم تەکنەلۆجیایە، تایبەتە بەهەژمارکردنی ئۆفساید، بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ناوبژیوانی سەرەکی یان یاریدەدەری ناوبژیوان، لەڕێگەی تەکنیکێکی پێشکەوتووەوە، کە لەمۆندیالی قەتەر پشتیپێدەبەسترێت.

واتە جگە لە"لاین مان" و ڤار، لایەنێکی خۆڕسکی دیکە زیاد دەبێت بۆ ئاسانکاری و یارمەتیدانی ناوبژیوانان لەبەڕێوەبردنی یارییەکاندا.