ئۆلیگا پۆزۆڤا ژیانی لەگەڵ بەرشلۆنا بەسەر برد

ئۆلیگا پۆزۆڤا ژیانی لەگەڵ بەرشلۆنا بەسەر برد

 

نمایشكاری بازرگانی ئامێری ماڵان و سپۆنسەری فەرمی یانەی بەرشلۆنە، گۆرانی بێژی روسی ئۆلگا پۆزۆڤا بڕیاری بەسەر بردنی ژیانی لەگەڵ یاریزانانی تۆپی پێ كەتەلۆنی بۆ ماوەی دوو رۆژ دا.
كۆمپانیای بیكۆ لە نامەیەكدا كە ئاراستی جوانەكەی روسی كردووە دەڵێت " ئێمە سەرسامین بە ئێوە كە گرنگی بە 1‪6‪ ملیۆن كەس دەدەن و كار بۆ پڕۆژەی كۆمەڵایەتی دەكەن".
كۆمپانیای بیكۆ داوا لەو خاتوونە شۆخە دەكات " ژیان بۆ ماوەی 48‪ كاتژمێر لەگەڵ یاریزانانی یانەی بەرشلۆنا بەسەر ببات بۆ ئەوەی هێزو تواناو خۆراگری و ستایلی ئەزموونی كەسایەتی نیشانی بدات بۆ پێویستییەكانی وەرزشوانانی پیشەگەر".
گۆرانی بێژە روسییەكەش رەزامەندی خۆی بۆ مەرجەكان دەربڕی و گووتی " سوپاسگوزارم بۆ پاڵشتكردنم و هاوبیرم لەگەڵ ئێوە و ئامادەم تا بتوانم ببم بە پێشڕەوێكی میللی بۆیە داواكارییەكەم وەرگرت".

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو