ئیتالیەکان، هەریرییەكان وشیار دەکەنەوە

ئیتالیەکان، هەریرییەكان وشیار دەکەنەوە

محەمەد ئامۆکەیی
سەرۆکایەتی شارەوانی هەریر هەستا بەكردنەوەی خولێکی وشیاری بۆ ژمارەیەک کچ و کوڕی شارەدێی هەریر.
زاهیر بناوی، سەرۆکی شارەوانی هەریر، بە زاری کرمانجی راگەیاند" دوای سەردانم بۆ وڵاتی ئیتالیا لەوێ چاومان بە چەند بەرپرسێکی حکومی کەوت و داوامان لێکردن کە سەردانی باشوری کوردستان بکەن و ئەو ئەزمونەی لەوێ هەیە بگوازنەوە هەرێمەکەمان، خۆشبەختانە داواکەی ئێمە قبوڵ کراو، توانیمان خولێکی چوار رۆژی بکەینەوە، به هەماهەنگی نێوان شارەوانی هەریر و کۆمەلەی شارەوانیەکانی ئیتالیا ( ANCI) و پردێک بۆ(UPP) ئیتالیا بۆ (٤٧) خۆبەخش بەشێک لە بەشداربوەکان کارمەندانی شارەوانی هەریر و هەردوو بنکەی بەرگری شارستانی هەریر و قەندیل، لەگەڵ دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی بەشداریان کرد.
سەرۆکی شارەوانی هەریر ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد" راهێنەری ئەو خولە نێوی (کارمێلۆیە) بەرپرسی بەرگری شارستانی هەرێمی لازیۆی وڵاتی ئیتالیایەو ئەو دەمێکە کار دەکات لە وڵاتی خۆی لەسەر وشیاری لەکاتی روودانی کارەساتی سرووشتی و خەڵک رادێنێت کە لەکاتی دروستبونی لافاو و بومەلەرزە چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن.

زۆرترین بینراو