ئیتۆ چەند بۆمبێكی گەورەی تێدایە

ئیتۆ چەند بۆمبێكی گەورەی تێدایە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: سامویل ئیتۆ، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی كامیرۆن و یانەی بەرشەلۆنە پێكهاتەی نموونەیی خۆی دەستنیشان دەكات و تێیدا بە دوورخستنەوەی چەند ئەستێرەیەكی گەورەی بەرشەلۆنە هەمووان شۆك دەكات.
ئیتۆ لە بژاردەكانی زیاتر مەیلی داوەتە هەڵبژاردنی چەند یاریزانێكی ئەفریقی و لە یانەی بەرشەلۆنەش تەنها تاكە یاریزانێكی هەڵبژاردەوەو تێیدا تەنانەت مێسی و چاڤی و ئینێستا و رۆناڵدینۆشی دوور خستۆتەوە لە كاتێكدا 3 یاریزانی ریال مەدریدی داناوە، ئەوەی خوارەوە پێكهاتەی (ئیتۆ)یە كە سوپڕایزی زۆری لەخۆوە گرتوە:
گۆڵپارێز: ئیكەر كاسیاس
بەرگریكاران: دانی ئالڤیش، پیپی ، جۆن تیری ، پاتریس ئیڤرا
ناوەڕاست : ستیڤن جیڕارد، مامادۆ دیارا ، دیل پیرۆ
هێرشبردن : كریستیانۆ رۆناڵدۆ، عومەر كانۆتێ، دیدێ درۆگبا

زۆرترین بینراو