ئیدواردۆ: زۆرینەی ئیسپانییەكان هاندەری ریاڵن

ئیدواردۆ: زۆرینەی ئیسپانییەكان هاندەری ریاڵن

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: كاتێك مۆرینهۆ یەكەم یاری كلاسیكۆی لە ساڵی (2010) بە بەرشەلۆنە دۆراند، دوای دە ساڵ بەسەر تێپەڕبوونی ئەم یارییە ناوبژیوانی یارییەكە هەندێك قسەی نەبیستراو ئاشكرا دەكات.
ناوبژیوان ئیدواردو ئیتۆرالدی دەڵێ لەدوای یارییەكە مۆرینیۆ پێی گووتم" زۆر باش یارییەكەت بەرێوەبرد، منیش پێموت نا خۆسییە بەهەڵە تێگەیشتوویت لێرەدا تەنیا یەك كەڵەشێر بوونی هەیە، ئەویش منم تۆ نیت، بۆیە باشترە بێدەنگ بی.
سەبارەت بە گواردیۆلا گووتی" شێوازی كاركردنی پیپ گواردیۆلا جیاوازبوو، هەمیشە بەنهێنی كارەكانی خۆی دەكرد، بۆ ناوبژیوانان وەستان بەرووی ئەو دوو راهێنەرە قوڕسبوو، بەڵام كۆنتڕۆڵكردنی مۆرینهۆ ئاسانتربوو، هەروەها بۆ هەردوو یانەكە ریال و بەرشە سەردەمێكی خراپ بوو، راستە زۆرینەی ئیسپانییەكان هاندەری ریاڵن، بەڵام پاش هاتنی مۆرینهۆ ركابەری نەك لەسەر ئاستی تیپەكان بەڵكو دابەزیبوو بۆ نێو یاریزانەكان و تەنانەت دوای یارییەكان ئامادە نەبوون نەك یەك لە ئامێز بگرن، بەڵكو تەماشای یەكتریشیان نەدەكرد".

زۆرترین بینراو