ئیستیڤانیا بانینی بێ دەنگی دەشكێنێت

ئیستیڤانیا بانینی بێ دەنگی دەشكێنێت

 

كابتنی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بۆ دەزگانی راگەیاندن هاتە ئاخاوتن و روونی كردەوە كە پەیوندی لەگەڵ راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرژەنتین كارلۆس بۆریلۆ گرژ و ئالۆزە.
رایگەیاند كە شەڕی لەگەڵ راهێنەر هەیە و بە توندی هێرشی كردە سەری و گووتی: هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بە ئاستێكی هەڵكشان و داكشان تێپەر دەكات.
راهێنەر بۆریلۆی 63 ساڵە لە هەنگاوێكی سەر سورماندا بریاری دوورخستنەوەی كابتن بانینی 29 ساڵی دا، لەكاتێكدا ململانێی یارییەكانی ئەمریكای باكور 2019 هەیە.
راهێنەر باشترین یاریزانی دورخستنەتەوە كە باشترین ئاستیان لە جامی مۆندیالی 2019 پێشكەش كرد.
لەم بارەیەوە یاریزان بانینی گووتی: راهێنەر لە ئاستی هەڵبژاردە نییەو كۆتایی بە زانین و لێهاتووی هاتووەو شایانی راهێنەرایەتی تانگۆ نیە.
چونكە هەموومان داوای پێشكەوتن و پێشوەچوونی زیاتری تۆپی پێی ئافرەتان دەكەن كەچی راهێنەر هیچی پێ نەماوە.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو