ئیلهام فەتاح: تا بژێوی مامۆستایان باش نەكرێت پڕۆسەی پەروەردە بەرەو پێش ناچێت

ئیلهام فەتاح: تا بژێوی مامۆستایان باش نەكرێت پڕۆسەی پەروەردە بەرەو پێش ناچێت

دیمانە محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی: ئیلهام فەتاح، بەڕێوەبەری قوتابخانەی هەكاری لە هەڵەبجەی شەهید، لە دیدارێكی تایبەتی زاری كرمانجی باس لە پڕۆسەی پەروەردەو فێركردن و ئەو پەیڕە و پرۆگرامانەی لەناوەندەكانی خوێند دەخوێندرێن دەكات.
*پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن چۆن دەبینی؟
سوپاس و دەستخۆشیم بۆ دڵسۆزان لە پرۆسەی پەروەردە و فێركردن، بەڵام راشكاوانە بدووێین لە پەروەردە و پڕۆگرامی خوێندن لە كوردستان بەهۆی زۆری پڕۆگرامی دووبارەیی لە هەندێك بابەتا وایكردووە پڕۆسەی پەروەردە وەلابنرێت یان زۆر گرنگی پێنەدرێت لەبەر خاتری ئەوەی فریایی پڕۆگرامەكان بكەوین و بۆ تاقیكردنەوە ئامادەكرێن، واتا ئەوەندەی تاقیكردنەوەمان بەلاوە گرنگە هێندە پەروەردەمان لاگرنگنیە لەكاتێكدا پێچەوانەكەی درووستە."
*ئایە ئەوەی ئێستا دەخوێندرێت وەك پڕۆگرام لە قۆناغی بنەڕەتی بەگونجاوی دەزانی؟
ئەو بابەتە پڕۆگرامیانەی بەرنامە رێژكراون و لیژنە دای ناون بۆ خوێندن پڕۆگرامی باشن، بەڵام ئەكرێت زۆر باشتر لەوانەش بخرێتە پڕۆگرامەوە و هەندێك بابەت زۆر دووبارە ئەبنەوە یان نمونەی زۆر و ناپێویستی تێدایە، بەتایبەت بابەتی بیركاری چەندان نمونە لێكچون كە پێویست ناكات دوونمونەش لێكچوبێت چونكە سەرقاڵیەك بۆ قوتابیان دروستەكات و بابەتی سەرەكی دوورەكەوێتەوە، ئەو لیژنە پسپۆڕانەی پڕۆگرام دائەڕێژن لە ئێستایا ناویان نایەت لە زۆر بابەتەكان ئاماژە ئەدرێ بەناوێك كە لیژنەیەك لە پەروەردە ئەم پڕۆگرامەی داڕشتوە ئەمەش بۆخۆی هەڵەیە گەر كەسێك رەخنە و پێشنیاری هەبێت نازانێ روبەڕوی كێی بكاتەوە بۆیە پێویستە ناوی لیژنە وەك جاران لە پەڕەی یەكەمی كتێبی قوتابی بنوسرێت."
*پڕۆگرامەكانی خوێندن دەتوانن لەو ئاستە بن بە باشی بگەنە قوتابی؟
پڕۆسەی خوێندن سێ سەرچاوەی پێویستە چاك ئامادەكرێ یاخود خۆیان ئامادەكەن جا بەباشی دەگاتە قوتابیان1- خێزان، خێزان پێویستە ئەمان و خۆراك و خەوی منداڵ رێكخات كە سەرچاوەی سەرەكی پڕۆسەی خوێندنن، منداڵێك دووی شەو بخەوێت و حەوتی بەیانی هەستێت لەخەو بێخۆراك بچێ بۆ قوتابخانە كارەساتە، چی وەر ئەگرێ ئەم قوتابیە، بۆیە خێزان پێویستە خۆی ڕێكخات بۆ ئەوەی ئەم قوتابیە ئامادەبێت بۆ خوێندن." 2- مامۆستا زۆر گرنگە پەرەو نوێگەری بەكارەكەی خۆی بات ئەمەش گەر حكومەت بژێوی ئەمان نەكات مامۆستاش دەبێتە كەرەستەیەكی زۆر لاواز و بێ هەست، كە زۆر هەڵئەگرێ ئەم پرسە، بەڕاستی دڵسۆزی پێویستە خۆ نوێكردنەوەی ئەوێت هەمیشە پشت بەستن بە خودی خۆت، چونكە كەس نایەت تۆ پێشخات پێویستە هەمیشە خۆمان خۆمان نوێكەینەوە و پڕ زانیاری بین."
3- قوتابی خۆی كە بابەتی سەرەكی ناو پڕۆسەكەمانە ئەوانەی بۆ رێكخرا دڵنیام ڕێژەیەكی زۆر سودمەندەبن لە پەروەردەش و لە فێركردنیش و كوردستانیش سودیان لێ ئەبینێ گەر دڵسۆزانە بجەنگین."
*چۆن بتوانین پەروەردەیەێكی تەندروستمان هەبێت لە رێگای ناوەندەكانی خوێندن؟
دڵنیام بەزەردەخەنەو بەنەرمبوون لەكارەكانمان و بەئاسایی وەرگرتنی هەڵەی قوتابیان و راستكردنەوەیان بەهێمنی، هەنگاوێك لە گۆڕانی تەندروست نزیكە دەبینەوە، تاكو مامۆستایان بژێوی ژیانیان جێگیر نەكرێت و لە كارەكەیان نەبینن و قوتی خۆیان و ماڵ و منداڵیان گەرەنتی نەكرێت ئەوا پەروەردەیەكی تەندروستمان بۆ بەرهەم نایەت، لەوبارەیەوە پێشنیارێكم هەیە، بۆدڵسۆزانی وەزارەتی پەروەردە بەتایبەت سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیری پەروەردە بەڵێنی لە100%سەد بدەنە مامۆستایان بەم پێشنیارەی من دڵنیام لەسەدا سەد پڕۆسەی پەروەردە و فێركردنیش زۆر ئەگۆڕێت ئەویش موچە لەكاتی خۆی بدرێت، هەر مامۆستایەك كاری دووەمی هەبوو سزای مادی بدرێت چونكە سەرچاوەی وێرانی قوتابخانەكان كاری دووەمی مامۆستایانە لە ئێستایا مافی خۆیانە چونكە بە 60ڕۆژ موچە نەدراوەتە مامۆستایان، پێویستە سەرەتا حكومەت خۆی باشكات، پاشان لێپێینەوە بكات لەكاری دووەم."

زۆرترین بینراو