ئینتەر بۆ تۆنی كڕۆس هاتە سەرهێڵ

ئینتەر بۆ تۆنی كڕۆس هاتە سەرهێڵ

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: یانەی ئینتەرمیلان بۆ گواستنەوەی تۆنی كڕۆسی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدرید هاتە سەرهێڵ و داوای ئەو ئەستێرە ئەڵمانیە دەكات.

بەپێی هەواڵی رۆژنامەكانی ئیسپانیاو بەشێك لە رۆژنامەكانی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەرمیلان بیرۆكەی گواستنەوەی تۆنی كڕۆسی لەلا درووستبووەو دەیەوێ لەم هاوینەدا ئەو یاریزانە ئەڵمانیە بگوازێتەوە.

كرۆس ئێستا تەمەنی 30 ساڵەو ساڵی 2023 گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید تەواو دەبێت، بۆیە یانە مەدریدییەكە تا شوێنگرەوەی بۆ نەدۆزێتەوە وا بەئاسانی دەستبەرداری نابێت.

سەرچاوەكانی ئیسپانیا دەڵێن" زێدان بۆیە ئۆدیگاری گەڕاندۆتەوە، دەیەوێ دەستبەداری كڕۆس ببێت، چونكە ئەو یاریزانە تەمەنی زۆر بووەو مووچەكەشی زۆرە، ئەگەر یانەی ئینتەرمیلان 30 ملیۆن یۆرۆ بە كڕۆس بدەن، ئەوا یانەی ریال مەدرید رازین و لەم دۆخە داراییە خراپەی ئێستادا سوودی زۆری لێوەردەگرن".

كڕۆس ساڵی 2014 لە بەرامبەر 25 ملیۆن یۆرۆدا یانەی بایرن میونخی بۆ یانەی ریال مەدرید جێهێشت.

 

بیروڕا

زۆرترین بینراو