ئینڤانتینۆی سویسری بە سەرۆكی FIFA هەڵبژێردرایەوە

ئینڤانتینۆی سویسری بە سەرۆكی FIFA هەڵبژێردرایەوە

یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی(FIFA) بە فەرمی رایگەیاند دووبارە سویسری جیانی ئینڤانتینۆی بە سەرۆكی فیفا دیاری كردەوە.
ئینڤانتینۆی پارێزەر تەمەن 49 ساڵ دوای ئەوەی جۆزیف پلاتەر تۆمەتباركرا بە بە گەندەڵی و دوورخرایەوە لە سەرۆكی فیفا، ئینڤانتینۆ بۆ یەكەم جار سەرۆكایەتی فیفای لە مانگی فبرایر لە ساڵی 2016 وەرگرت وەك سەرۆكی (FIFA) هەڵبژێردرا و دەست بەكار بوو.
ئینڤانتینۆ بۆ جاری دووەم وەك سەرۆكی فیفا لەلایەن ئەنجوومەنی فیدراسیۆنی فیفا تاكو ساڵی 2023 هەڵبژێردرایەوە، یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بە تێكرایی رەزامەنی خۆی نیشاندا بۆ هەڵبژاردەنەوەی ئینڤانتینۆ بۆ سەرۆكلیەتی فیفا بۆ چوار ساڵی داهاتوو، ئەو هەڵبژاردنە هاوشێوەی یەكێتیەكانی كشوەرەكان بوو كە پێویست بە دەنگدانی سەرجەم ئەندامانی فیفا نەبێت كە ژمارەیان 211 ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتییە.
جیانی ئینڤانتینۆ 9 سەرۆكی فیفا لە مێژوو، ئینڤانتینۆ لە رابردوو سكرتێری یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا(یوفا) بوو.
ئینڤانتینۆ لە ووتەیەكدا گووتی: راستە من یاریزانی تۆپی پێ‌ نەبووم بەڵام زۆر باش لە كێشە و گرفتەكانی تۆپی پێ‌ تێدەگەم و دەزانم پێویستی بە چی هەیە‌و چوونیش پێشدەكەویت، لە درێژەی قسەكانیدا گووتی:رسەبارەت بە دارایی فیفا پێشكەوتنی باشی بە بەراورد لەگەڵ پێش ئەوەی ببم بە سەرۆك بە خۆیەوە بینیووە، لە 5 میلیار دۆلاری ئەمریكی بۆتە 6.4 ملیار دۆلاری ئەمریكی بەمەش نزیكەی ملیارێك و نیو دۆلاری زێدە كردەوە.

زۆرترین بینراو