ئێران حاجی ئۆمەران تۆپباران دەكات

ئێران حاجی ئۆمەران تۆپباران دەكات

دوای ئەوەی دوێنێ سنووری ناحیەی سیدەكانی تۆپباران كرد، ئەمڕۆ بەیانی تۆپخانەكانی ئێران سنووری حاجی ئۆمەرانی تۆپباران كرد، تۆپبارانەكە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێكی زۆری بە رەز و باخی هاووڵاتیان گەیاندووە.
ئەحمەد قادر، قایمقامی چۆمان بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی گوتی:" تۆپبارانەكە ئەمڕۆ بەیانی بووە، زنجیرە چیاكانی كوێستانەكانی گوندی ئاڵانە تۆپباران كران، خۆشبەختانە جگە لە زیانی ماددی كە بەر ناوچەكە كەوتووە، زیانی گیانی بەدواوە نەبووە و هیچ گوندێكیش چۆڵ نەكراوە.

زۆرترین بینراو