ئێران مەڕو ماڵاتی کۆچەریەکانی ئازاد کرد

ئێران مەڕو ماڵاتی کۆچەریەکانی ئازاد کرد

محەمەد ئامۆکەیی- حاجی ئۆمەران:
دوێنێ یەکشەمە سوپای پاسدارانی ئێران، (11) شوان و زیاتر لە (420) سەر مەڕی دەست بەسەر داگرت، لە کوێستانەکانی حاجی ئۆمەران، دوای ئازادکردنی هاووڵاتییەکان، ئەمڕۆ پەزە دەستبەسەرەکانیش رادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە.
فەرزنگ ئەحمەد لاوکە، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران، بەزاری کرمانجی راگەیاند" دوای رووداوەکەی دوێنێ بەردەوام لەسەر خەت بووینە بۆ گەڕانەوەی مەڕو ماڵاتی ئەو هاووڵاتیانە کە ئێران دەستی بەسەر داگرتبوو، خۆشبەختانە ئەمڕۆ 22-7-2019 بەھەوڵ و ھیمەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەڕێگای پ. گشتی. بەشی ئێران، توانرا مەڕو ماڵاتی کۆچەریەکانی باتاس کە لە ئاڵانە نیشتەجێن رادەستی خاوەنەکانیان بکرێنەوە.
فەرزنگ ئەحمەد، رایگەیاند" لێرەوە داوا لەھەموو کۆچەریەکان دەکەین، بەدرێژایی (٢) کیلۆمەتر نزیک سنوورەکان نەکەونەوە بۆ ئەوەی دووچاری ئەم جۆرە کێشانە نەبنەوە و بۆ گیانی خۆشیان باشترە.

زۆرترین بینراو