ئێران 11هاووڵاتیەكەی هەریری ئازادكرد

ئێران 11هاووڵاتیەكەی هەریری ئازادكرد

محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران، تەقە لە چەند شوانێك كرد، دواتر 11 هاووڵاتی خاوەن مەڕو ماڵات دەستگیر دەكەن كەمێك پێش ئێستا ئازادكران.
بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران، فەرزنگ ئەحمد، هەواڵەكەی بۆ زاری كرمانجی پشت راستكردەوەو گووتی:" دوای ئەوەی سەرووی خۆمان ئاگاداركردەوە لەو رووداوە، هاتنە سەرخەتی حكوومەت وایكرد لە رێگەی كۆنسلی ئێران لە هەولێر، ئەو 11 هاووڵاتیە كاتژمێر 1:30 خولەكی نیوڕەۆی ئەمڕۆ ئازاد بكرێن و گەڕانەوە نێو كەس و كاریان.
فەرزنگ ئەحمد باسی لەوەشكرد" تەنیا گیراوەكان ئازادكراوان پەزەكانیان لەوێ ماون و بەرپرسێكی سوپای پاسداران بە خاوەنەكانیان گووتووە" بەیانی سەردانی ئێران بكەن بۆ وەگرتنەوەی پەزەكانیان.

زۆرترین بینراو