ئەحمەد رازی بووە قوربانی كۆڕۆنا

ئەحمەد رازی بووە قوربانی كۆڕۆنا

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: ئەحمەد رازی، ئەستێرەی بەنێوبانگی عێراق دوای چەند رۆژێكی كەم لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانی لەدەستدا.
رۆژی 13ی ئەم مانگە بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو، تووشبوونی ئەحمەد رازی، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا راگەیێندراو راستەوخۆ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، دوای چەند كاتژمێرێك مانەوە لە نەخۆشخانە، لە ڤیدیۆیەكدا رازی رایگەیاند تەندروستی جێگیرە.
سێ رۆژ لەمەوبەر جارێكی دیكە تەندروستی ئەو ئەستێرەیەی عێراق تێكچوو، سەر لەبەیانی دوێنێ دوای هەشت رۆژ مانەوە لە ژێر چاودێری پزیشكیدا دواجار ئەحمەد رازی، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆناوە، ماڵئاوایی لە ژیان كرد و گیانی لەدەستدا.
ئەحمەد رازی، دووەم ئەستێرەی بەنێوبانگی عێراقە، دوای عەلی هادی بەهۆی كۆڕۆناوە گیان لەدەستدات.
ئەم یاریزانە كۆچكردووە، لە چەندین یانەی عێراقی و عەرەبی یاری كردووەو دواتر راهێنەرایەتی چەند یانەیەكی كردووەو لای جەماوەری وەرزشی عێراقی و عەرەبی خۆشەویست بوو, خاوەنی تاكە گۆڵی عێراقە لە مێژووی مۆندیالدا و لە مۆندیالی 1986 بەرامبەر بەلجیكا گۆڵێكی بۆ هەڵبژاردەكە تۆماركرد، ئەو بەربژێری بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بوو، بەڵام كۆڕۆنا رێگەی نەدا لە ژیان بەردەوام بێت.

بیروڕا

زۆرترین بینراو