ئەردۆغان بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆكی هەرێمی كرد

ئەردۆغان بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆكی هەرێمی كرد


لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەڵبژێردراوی هەرێمی كوردستان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا وێڕای پیرۆزبایی، خۆشحاڵیی خۆی بە هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەربڕی.
لە پێوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، ئەردۆغان پشتگیریی كۆماری توركیای بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق و نێچیرڤان بارزانی لە پێگەی تازەیدا دووپات كردەوە.
هەروەها سەرۆك كۆماری توركیا بە فەرمی بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی بۆ وڵاتەكەی كرد، بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەسەر بەرەوپێشبردنی زیاتری پێوەندییەكان.
لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەڵبژێردراوی هەرێمی كوردستان سوپاسی پێوەندیی تەلەفۆنی و پیرۆزبایی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیای كرد و ئامادەییی هەرێمی كوردستانی بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و توركیای لە هەموو بوارەكاندا نیشان دا.

زۆرترین بینراو