ئەزموونە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە نووسراوێکی فەرمیان بڵاوكردەوە

ئەزموونە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە نووسراوێکی فەرمیان بڵاوكردەوە


ئەزموونە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە لە نووسراوێکی فەرمیدا کە ڕێککەوتی 8-4-2020 دەرچووە و ئیمزای بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان مامۆستا کەریم لەتیفی لەسەرە و بۆ بەڕێوەبەری قوتابخانەکان نێردراوە وتێیدا ھاتووە و داوا لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان کراوە , ئاماژە بە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە تا بەرواری 15-4-2020 ئەم بابەتە نەخوێندراوانە لە قۆناغی 12 ئامادەیی بە ھەموو بەشەکانیەوە(زانستی و وێژەیی و پیشەیی) لە پڕۆگرامی خوێندنی ئەمساڵ 2019-2020 دیاری بکەن ، کە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا نەخوێندراوە ، وە بۆزانینی بەڕێزتان وە بە پێی ساڵنامەی خوێندن کە لە سەرەتای ساڵڕاگەیاندراوە تەنھا 21 ڕۆژ لەمساڵ نەخوێندراوە، پێویستە ڕەچاوی ئەم ماوەیە بکرێت بە مەبەستی دەستنیشانکردنی بابەتە تەرککراوەکان ھەروەھا ھەماھەنگی تەواو ھەبێت لە نێوان پەروەردەکان بۆ ئەوەی بابەتە تەرککراوەکان بە یەک شێوە و یەک ئاست بڕیاری تەرککردن بدرێت لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان.
لە ئێستادا بەھۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان داخراون و بە پێی ئامارێکی یونسکۆ نزیکەی 2 ملیار قوتابی لە جیھان بەھۆی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسەوە لە خوێندن دابڕاون.

زۆرترین بینراو