ئەزوەر ئامادی: شاعیرعاشق نەبێت هەرگیز نابێت بەشاعیر،عەشق مرۆڤ دەكات بەشاعیر

ئەزوەر ئامادی: شاعیرعاشق نەبێت هەرگیز نابێت بەشاعیر،عەشق مرۆڤ دەكات بەشاعیر

رەمەزان هەرنی – دینارتە : شاعیری بەناو بانگی دەڤەری دینارتەو دۆڵی نەقەب و ئەفسەری پێشمەرگە ئەزوەر محەمەد زاهیر كە بە ئەزوەر ئامادی ناسراوە و دانیشتوی گوندی ئامادایە لە سنووری قەزای ئاكرێ و خاوەن چەندین بەرهەمی شیعری زۆر تایبەتەو لە لایەن زۆربەی هونەرمەندان بەرهەمە شیعریەكانی كراون بە گۆرانی و كلیپ. شاعیری بەناو بانگ ئەزوەر ئامادی لە دیمانەیەكدا بە زاری كرمانجی راگەیاند " ساڵی ١٩٨٩ دەستم كرد بە نووسینی شیعر ئەوكات تەمەنم ١٩ساڵ بوو و وردە وردە ئاشنای شیعربوو و دواتر بە فراوانی دەستم بە نووسینكرد تا گەیشتمە ئەم ئاستە كە كۆمەڵێك هونەرمەند شیعرەكانم بكەن بە گورانی و بەرهەم چاپ بكەم ، شیعری شۆرشگێری و شیعری نەتەوەیی و خۆشەویستیش دەنووسم و هەر جۆرە شیعرێك تایبەتمەندی خۆی هەیە لە رووی نووسین و خوێندنەوە. گووتیشی " ژمارەیەكی زۆر لە شیعرەكانم بە دەنگی هونەرمەندان كراون بە گۆرانی وەك هونەرمەند( شەوقی نافخۆش)سێ گۆرانی(عەبدولواحدزاخۆی)دووگۆرانی(سەرباز نافخۆش) دە گۆرانی(هەژار محەمەدعەلی) دوو گۆرانی(سەفەری نەقەبی)پێنچ گۆرانی(حەسەن عەلی خەنجەر)ئێك گۆرانی(موەفق گۆران)ئێك گۆرانی(فورات ئاكرەیی)ئێك گۆرانی(محەمەد مستەفا)ئێك گۆرانی(ئەزوەر نەقەبی )ژمارەیەك گۆرانی. ئاماژەی بەوەشكرد" تا ئێستا خاوەن یەك دیوانە شیعرم بەناوی (هـەدار) لەسالی ٢٠١٧ چاپكرا وە ئێستاش دیوانێك ئامادەیە بۆ چاپكردن ، بەرای من مەرجە شاعیر عاشق بێت ئەگەر شاعیر عاشق نەبێت قەت نابێ بەشاعیر چونكە هەر عەشقە مرۆڤ دەكات بەشاعیر، شیعر بۆ نیشتیمان و دایك و پێشمەرگە دەنووسم و شیعرە هەرەخۆشەكانیش بۆ دڵداری وخۆشەویستی دەنووسم وهەرشعرێكیش پالەوانی خۆی هەیـە, بەم نیزیكانە بەرهەمێكی نوێ چاپ دەكەم و بڵاوی دەكەمەوە" .

زۆرترین بینراو