ئەستێرەیەکی پێشووی تۆپی پێی رواندز کۆچی دوایی کرد

ئەستێرەیەکی پێشووی تۆپی پێی رواندز کۆچی دوایی کرد

سەردار قازی ـ رواندز:
کەمێک لەمەو پێش هەواڵی کۆچی دوایی ئەستێرەیەکی دیاریی پێشووی تۆپی پێی ئیدارەی سۆران بڵاوبویەوە.
شەفیق عەلی باویل، یەکێک بووە لەئەستێرە دیارەکانی نەوەدەکان و سەرەتای دووهەزارەکان، دوای ماوەیەکی زۆر ململانێی لەگەڵ نەخۆشی ئەمڕۆ 7 ـی ئاب ـی 2022 لەوڵاتی تورکیا ماڵئاوایی یەکجارەکی لەژیان کرد.
شەفیق، یاریزانی پێشووی یانەی رواندز بووە و لەهەمان یانە لەنێو دەستەی کارگێڕی ساڵانێک ئەندام بووە، رۆڵێکی باڵای لەپێشڤەچوونی رەوشی وەرزشی نێوچەکە هەبووە.