ئەشواق هەركی: بەهۆی كۆرۆنا ئەمساڵ كەمترین راهێنانمان ئەنجامداوە

ئەشواق هەركی: بەهۆی كۆرۆنا ئەمساڵ كەمترین راهێنانمان ئەنجامداوە

رەمەزان هەڕنی – زاری كرمانجی: كچە یاریزانی دەڤەری ئاكرێ‌ و كوردستان كە ماوەی چەندین ساڵە لە بواری وەرزش كاردەكات وەك خۆ ئاماژە بۆ دەكات لە تەمەنێكی زووەوە دەستی بە یاریكردن كردووەو زیاتر لە بواری تۆپی پێ‌ توانیویەتی رۆڵی خۆی ببینێت و هاوكات نیگەرانە لە ئەنجام نەدانی راهێنانی رۆژانە.
ئەشواق هەركی، لە دیمانەیەكدا بە زاری كرمانجی راگەیاند" لە تەمەنی 12 ساڵیەوە هاتوومەتە نێو بواری وەرزش, لە قوتابخانە بووم ئەو كات دواتر بەردەوام بووم لە پەرەپێدان بە بوارەكەم تا گەیشتم بە ئەمڕۆ زیاتر لە بواری تۆپی پێ‌ یاریم كردووە, لە سەرەتاوە تا ئێستاو لە گەڵ چەندین یانە بەشداریم كردووە لە تۆپی پێ"‌.
گووتیشی" لە ئێستادا جگە لە بواری وەرزش هیچ كارێكی تر ئەنجام نادەم تەنیا قوتابی و یاریزانم لە ریزی یانەی ئاكرێی‌ لاوان یاری دەكەم, لە ئاكرێ‌ چەندین دەسكەوتم بەدەستهێناوە بۆ یانەكەم بەتایبەتی ئەو كاتەی لە قوتابخانە بووم" .
ئاماژەی بەوەشكرد" هیچ گرێبەستێكم لە دەرەوە بۆ نەهاتووە, بەڵام هەركاتێك گرێبەستم بۆ هات ئەو كات بڕیاری رازیبوون و رەتكردنەوە لەسەر دەدەم, ئەوەی جێگەی دڵخوشیە كەس تا ئێستا رێگری لێم نەكردووە لە بواری وەرزشدا, بەڵكو هەمیشە پشتگیرو پاڵپشتم بوونە و پاڵپشتی سەرەكیم خێزانەكەم بووە كە وایان كردووە بگەم بەم ئاستە لە بواری وەرزشی".
ئەوەشی خستەڕوو" هەمیشە ئارەزوی من بوو كە كچان زیاتر بێنە ناو بواری وەرزش بەڵام ئەمساڵ بەهۆی كۆڕۆناوە گشت هەوڵەكانمان بێسود بوون, بەراستی كۆڕۆنا هیچ خۆشیەكی بۆ ئێمە نەهێشتۆتەوە تەنانەت ناتوانین راهێنانیش ئەنجام بدەین, كە ئەوە زۆر قۆرسە بۆ ئێمەی یاریزانان, بەڵام ناچاریەو دەبێ‌ خۆمان بگونجینین لەگەڵ رەوشەكە".

زۆرترین بینراو