ئەفسەرێكی بەرگری شارستانیی زۆر جار لەكاتی رووداوەكان هاووڵاتیان گرفتمان بۆ دروست دەكەن

ئەفسەرێكی بەرگری شارستانیی زۆر جار لەكاتی رووداوەكان هاووڵاتیان گرفتمان بۆ دروست دەكەن

زاری كرمانجی-سۆران:
بەرپرسی بنكەی بەرگری شارستانیی سۆران، داواكارە لەهاووڵاتیان لەكاتی گەیشتنی تیمەكانی بەرگری شارستانیی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكان، لە شوێنەكە دووربكەونەوەو بەربەستیان بۆ دروست نەكەن.
نەقیب لەوەند نەقەبی، بەرپرسی بنكەی بەرگری شارستانی سۆران، رایگەیاند " گرفتی ئێمە لەكاتی كۆنتڕۆڵكردنی رووداوەكانی ئاگر كەوتنەوە ئەوەیە كە بەدەخەوە زۆربەی جار هاووڵاتیان زۆر لە ئاگر نزیك دەبێتەوە تەنانەت هەندێ‌ جار دەست دەدەنە سۆندەو پێداویستیەكانی ئاگر كوژێنەوە، ئەوەش دەبێتە كێشە بۆ كارمەندانمان لە جیاتی ئەركی كوژاندنەوە ناچار دەبن ئەم كەسانە لە شوێنەكە دووربخەنەوە، چونكە ئەوان وەك كارمەندانی بەرگری شارستانیی ئەزموون و شارەزایان نییە كە هاوكارمان بن، بەمەش گیانیان دەخەنە مەترسییەوەو زیانەكانیش زیاتر دەبێت".
 دەشڵێت " لەكاتی رووداوەكانی ئاگركەتنەوە باشترین هاوكاری هاووڵاتیان ئەوەیە كە كاتی گەیشتنی تیمەكانمان لە شوێنی رووداو دووربكەونەوە، هەرچەندە دەزانین لە دلسۆزیانە بۆ ئێمەو خەمی رزگاركردنی سەرو ماڵیانە، بەڵام بە چۆلكردنی شوێنەكە كاری تیمەكانمان ئاسانتر دەبێت بۆ خێرا كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەو فریاكەوتنی هاووڵاتیان.

زۆرترین بینراو