ئەفسەرێكی پێشمەرگە داستانەكانی پێشمەرگە دەكاتە رومان

ئەفسەرێكی پێشمەرگە داستانەكانی پێشمەرگە دەكاتە رومان

رەمەزان هەرنی – دهۆك : ئەفسەرێكی پێشمەرگەی كوردستان یەكەم رومانی خۆی بڵاو كردەوە بەناوی " بەهەشتا خەمان " ئەم رومانە دەبێتە یەكەم رومانی نووسەر .
جوتیار بانی , نووسەری رومانی ( بەهەشتا خەمان ) بە زاری كرمانجی گوت:" وەك هەستكردن بە ئازارەكانی پێشمەرگە و گرنگی رووداوەكانی ئەم ساڵانەی دوایی كە رووبەرووی كوردستان بۆنەوە وەك پێشمەریەگەیەك كە بەشداری هەموو شەڕەكانی دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعشم كرد بۆ پاراستن و دەسكەوتەكان سەرۆەریەكانی كوردستان بە درێژایی شەڕی دژی داعش لەسەنگەرەكاندا بۆم بۆ بۆنیاتن و دروستكردنی ئەمرۆی كوردستان چەندین جار لە مردن رزگار بوین بەڵام قەت ئەوە نەبووە هۆكار ساردبینەوە لەبەر گریكردن لە خاكی پیرۆزی كوردستان .
جوتیار ئەوەشی گوت:" لە دوای كۆتایی هاتنی شەڕ و لەناوبردنی رێكخراوی تیرۆستی داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە هەمیشە بیرم لەوە دەكردەوە ئەو داستانە بە رۆمان وەك مێژوو بنووسمەوە بمێنێت بۆ نەوەكانی داهاتوومان بۆ ئەوەی بزانن و بخوێنەوە كە پێشمەرگە چۆن وەك دیوارێكی پۆڵاین بەرگریان كرد لە مانەوەی كوردستان و چۆن دوژمنیان تێكشاند بۆیە كوردستان هەر بە ئارامی مایەوە هەنگاوێك بۆ ئارامیەكی سەربەخۆیی هاویشت .
جوتیار ئەوەشی خستەروو:" بەهۆی ئەوەی كە سەردەمی مناڵیم لە ژیانێكی نەخۆش تێپەراند و شەوانە بیر لە خەیاڵی ژیانم دەكردەوە لە قۆناغی بەد ناوی ئەنفاڵدا ئاوارەیی ئێران بووم و ژیان لە ناو قوتابخانە لە ساڵەكانی 1990 و دواتر باسی ناخۆشترین ساتەكانی كۆمەڵایەتیی خۆم دەكەم و باسم كردووە كە چون رێگا كان لە من گیران و بەڵام دایكم بۆ بە پردێك كە ئاراستەكانی ژیان بۆمن بگۆڕێت و قوناغەكانی خوێندن تەواو بكەم باوەرنامەی بەكالۆریۆسم بەدەستبێنم لە كۆلیژ بەتەواوی باسی هەژاری جارانم كردووە، بەڵام هەژاری منداڵی ئەم بابەتانە بۆنە هۆكار كە كۆڵنەدەم بگەمە كەناری ئارام گەیشتم بە تەواوی هیواكانم بەهۆی ئەوەی كە خۆشیەكانی من لەسەر لوتكەی شاخێك بووم و منیش هەنگاوم هاویشتن بۆ گەیشتن بەو خۆشیانە , بەڵام لە كۆتایی دا بریارم دا و ژیانی پێشمەرگایەتی هەلبژارت بۆیە بۆ پاراستنی كوردستان تا ئێستاش هەر پێشمەرگە و رووبەرووی هەموو ناخۆشیەكانی دژی دوژمن وەستاوم لەسەر كوردستان .
جوتیار ئەوەشی گوت:" لەسنگەرەكان دەستم بەنوسینی رومانی ( بەهەشتا خەمان ) كرد بە پالپشتی هێزەكانی پێشمەرگە و یارمەتیدانی ئەوان بە شەو نخوینەكی زۆر ماندوبوونێكی بێ‌ كۆتایی توانیم رۆمانەكە بەچاپ بگەینم و بڵاو بكەمەوە , كە ئەم رۆمانە بەشێكی باسی شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش دەكات و بەشێك باسی كوردستان بە گشتی، بۆیە ئەمەوێت بەرێگای ئەم رۆمانە نەوەكانی داهاتوو بە قارەمانێتی كوردستان ئاشنا بكەم .

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

بیروڕا

زۆرترین بینراو