ئەفسەرێك و 5 پۆلیسی ئاگر كوژێنەوە بریندار بوون

ئەفسەرێك و 5 پۆلیسی ئاگر كوژێنەوە بریندار بوون

لە گەلی ئەشكەوتە لە سنووری قەزای مێرگەسۆر ئۆتۆمبێلێكی ئاگر كوژێنەوە وەرگەڕا و لە ئەنجامدا ئەفسەرێك و 5 پۆلیس بریندار بوون.
عەمید عیماد رێكانی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی گوتی:" رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە دەڤەری مێرگەسۆر هەبوو، یەكێك لە بنكەكانی ئێمە داوای هاوكاری كردبوو، تیمەكانی ئێمەش لە بنكەكانی دیكە چوون بۆ ئەوەی ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن، لە رێگادا یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانی ئێمە لە گەلی ئەشكەوتە وەرگەڕا، لە ئەنجامدا ئەفسەرێك و 5 پۆلیس بریندار بوون.
رێكانی، دەشڵێ:" باری تەندروستی ئەفسەرەكە و 2 لە پۆلیسەكان باشە، بەڵام 3 پۆلیس رەوانەی هەولێر كراون و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشكدان".

 

زۆرترین بینراو