
ئەفسەرێکی هێزی سیدەکان بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
موڕشید برادۆستی - سیدەکان: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە, ئەفسەرێکی هێزی سیدەکان بەهۆی نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا .
مقەدەم تەحسین حوسێن، بەرپرسی ئیدارەی هێزی سیدەکان بە زاری کرمانجی راگەیاند" ماوەی چەند رۆژێک بوو رائید " فەخری خواجە " ئەفسەر لە بەتالیۆنی 1ی سەر بە هێزەکەمان بە سەختی تووشی نەخۆشی کۆرۆنا ببوو,بەداخەوە بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ئەو نەخۆشییە گیانی سپارد .
بەرپرسی ئیدارەی هێزی سیدەکان ئاشکراشی کرد" ڕائید فەخری خواجە, یەکێک بوو لە ئەفسەرەکانی سنووری هێزی سیدەکان و خزمەتی گەورەی بە خاکی کوردستان کردوە، هەمیشە جێگای شانازی پێشمەرگە بووە، بەداخەوە مەرگ ڕێگەی نەدا خزمەتی زیاتری خاک و وڵات بکات".
مقەدەم تەحسین, بەناوی فەرماندەی هێز و گشت ئەفسەر و پێشمەرگەکانی هێزی سیدەکان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەین داوا لە خودا دەکەین کۆچکردوو بە بەهەشتی خۆی شاد بکات و سەبووری کەس و کارو گشت دۆست و خزمانی بدات .
