ئەلڤێش: میسی لە مارادۆنا باشترە

ئەلڤێش: میسی لە مارادۆنا باشترە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا دانی ئەلڤێسی بەڕازیلی هێرش دەكاتە سەر مارادۆنای ئەرجەنتینی و مێسی لەو بەباشتر دەزانێت.
لە وەڵامی پرسیارێكدا ئایا مارادۆنا باشترە یان مێسی؟ ئەلڤێس دەڵێت" رێزم هەیە بۆ مارادۆناو زۆر تەماشاكەری نەبووم، بەڵام مێسی دەگمەنە لە تۆپی پێداو پێشتر ئەستێرەیەكی وەك ئەو گۆڵكارەی كەتەلۆنییەكانم نەدیووە، چونكە ساڵانێكی زۆر پێكەوە لەنێو یاریگەدا یارییمان كردوەو دەزانم چۆن بەهرەیەكی هەیە".
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئەو ئەستێرەیەی پێشوی یانەكانی بەرشەلۆنەو یۆڤانتس دەڵێت" لەمێژە گوێم لەوە دەبێت دەڵێن مارادۆنا ئەفسانەیە، چونكە جامی جیهانی بۆ ئەرجەنتین بەدەستهێناوە، بەڵام مێسی ئەفسانە نییە، چونكە نازناوی بۆ وڵاتەكەی نیە، منیش دەپرسم یاریزانێك جامی جیهانی بەدەستهێنابێت و بە دەست گۆڵی كردبێت؟ ئەفسانەییەكەی لەكوێدایە بەسەر مێسیەوە، هەر بۆیە ئەوە جێی شانازی نیەو من مێسی بەباشترین دەزانم".
لەكۆتایی قسەكانیدا ئەلڤێس باسی نەیماری هاونیشتمانی كرد و وەك نیعمەتی بەڕازیلییەكان ناوزەندی كرد، رای وایە لە داهاتوودا دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان و ئەو شایستەی تۆپی ئاڵتوونیە، راشیگەیاند كە لەپێشتردا هەرگیز یاریزانێكی وەك نەیماری لە هەڵبژاردەی بەڕازیلدا نەبینیوە.

زۆرترین بینراو