ئەلیسا 15 ساڵ سەردانی پزیشکی دەروونی کردووە

ئەلیسا 15 ساڵ سەردانی پزیشکی دەروونی کردووە

ئا/هۆژین شه‌وكه‌ت
خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی ئەلیسا بۆ یەکەمجار ئاشکرای دەکات کە بۆ ماوەی 15 ساڵ سەردانی پزیشکی دەروونی کردووە، ئه‌مه‌ش یارمەتیدەر بووە بۆ ئەوەی زۆر کێشە تێبپەڕێنێت و هەست بە جێگیری بارودۆخی دەروونی خۆی بکات.
ئەلیسا لە دیمانەیەکدا باسی لە ئەزموونی ژیانی خۆی کرد لەرووی دەروونیەوە و ئەو ئاستەنگ و ناخۆشیانەی هاتوونەتە رێگای و گووتی "تەندروستی دەروونی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ئەوەی مرۆڤ لە ژیانیدا بەهێز بێت و بتوانێت هەموو کێشەکان تێپەڕێنێت، دەبێت هەموو کەسێک لایەنی دەروونی بە گرنگترین بەشی ژیانی وەربگرێت، لە کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی واباوە تەنها بۆ کەسێکی ناتەواو لەرووی ئەقڵیەوە دەبێت سەردانی پزیشکی دەروونی بکات و عەیبەیە، بەڵام دەبێت ئەو دیوارە بشکێندرێت و هەموومان پێویستمان پێیەتی لە قۆناغێکی ژیان".

ئەلیسا پێی وایە توڕەیی هۆکارێکی سەرەکییە لە تووشبوونی هەر مرۆڤێک بە نەخۆشی و زۆر گرنگە لەسەرخۆ بین لە هەر بارودۆخێکدا و ئەگەر چارەسەر نەبوو پزیشکی دەروونی هەڵبژێرین.
 

زۆرترین بینراو