ئەمساڵ باڵۆندۆر بۆ كێیە

ئەمساڵ باڵۆندۆر بۆ كێیە

زاری كرمانجی- ئاژانسیە هەواڵییە وەرزشییەكان: تا ئێستا هیچ وادەیەكی راستەقینە دیاری نەكراوە بۆ دەستپێكردنەوەی خولە گەورەكانی ئەوروپا بۆ تۆپی پێ، بەمەش دیاری كردنی براوەی باڵۆندۆری ئەمساڵ و باشترینەكانی ئەم وەرزە قوڕس دەكات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی سكای نیوز، ئەگەر یارییەكانی ئەم وەرزە بەم شێوەیە بە وەستاوی بمێنێتەوەو تەواو نەكرێت، ئەوا ئەگەری هەیە بۆ دیاری كردنی باشترینەكان و باڵۆندۆر تەنها ئاماری یاریزانەكان بۆ مانگی یەك و دووی ساڵی 2020 هەژمار بكرێت، بەم حیسابەش بێت چانسی ئەو یاریزانانە زۆر بەرز دەبێت بۆ ئەوەی بالۆن دۆر ببەنەوە لەسەرووی هەموویانەوە كریستیانۆ رۆناڵدۆ دێت، بەڵام ئەگەری ئەوەش هەیە كە خەڵاتەكە ئەمساڵ هەر بەكەس نەدرێت.
لێرەوە دەزانین چانسی یاریزانان چۆنە ئەگەر تەنها مانگی یەك و دووی ئەمساڵ هەژمار بكرێت.
1- كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وەرزێكی نموونەیی ئەنجام داوەو لە مانگی یەك و دوو لە لووتكە بووە و لە 11 یاریدا 13 گۆڵی تۆماركردوە، ئەو كارەش هیچ یاریزانێكی دیكە پێی نەكراوە.
2- لیڤاندۆسكی هێرشبەری بایرەن میونشین ركابەرێكی سەختە لە 8 یاریدا 9 گۆڵی تۆمار كردوەو لەگەڵ یانەكەشی زۆر كاریگەر بووە، بە تایبەتی لە چامپیۆنزلیگدا.
3- ئێرلینك هالاند، هێرشبەری یانەی برۆسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە 10 یاری 12 گۆڵی تۆمار كردوەو ئاستێكی نایابی پێشكەش كردوە.
4- نێیمار جۆنیۆر: لەسەرەتای 2020 بەهێزەوە گەڕایەوەو توانی لە 9 یاریدا 10 گۆڵ بۆ پاریس سان جێرمان بكات لە دوو مانگی یەكەم و دووەمی 2020 دا.
5-كیلیان مباپێ: زۆر كاریگەر بوو لەگەڵ پاریس سان جێرمان و بە تۆماركردنی 12 گۆڵ لە 14 یاریدا ڕكابەری دەكات.
6- جیرۆ ئیمۆبیلی : پێشەنگی گۆڵكارانی سێریا ئەی بە 26 گۆڵ لە دوو مانگی سەرەتای 2020 لە 10 یاریدا 10 گۆڵی كردوەو هۆكاری زۆربەی سەركەوتنەكانی یانەكەی بووە.
7- مێسی : بە تۆمار كردنی 9 گۆڵ لە 13 یاری لەنێو ركابەری دایە هەر چەندە بەو شێوەیە چانسی بردنەوەی زۆر بەرز نییە.
8- دی برۆین : بە پێشكەش كردنی ئاستێكی نایاب وەك ناوەڕاستكارێك و پێشكەشكردنی چەندین ئاسیستی نایاب لە یارییەكانی مانچستەر سیتی یاریزانە بەلجیكییەكە دەتوانێ ركابەری باشترینەكان بكات.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو