ئەمساڵ دوو بەرامبەر چاندنی برنجی كوردی زیادیكردووە

ئەمساڵ دوو بەرامبەر چاندنی برنجی كوردی زیادیكردووە

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : ئەمساڵ جووتیارانی دەڤەری ئاكرێ بە شێوەیەكی بەرچاو روویان كردۆتە بەرهەمهێنانی برنجی خۆماڵی و لە ئێستاوە دەستیان بە چاندن كردووە.
ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی ئاكرێ بە زاری كرمانجی راگەیاند:" سنوورەكە لەبارە بۆ بەرهەمهێنانی كشتوكاڵ و ئاوێكی سازگاری هەیە، لەگەڵ خاك و زەویەكی بەپیت، بەمەش ساڵانە چەندین جۆر بەروبوومی كشتوكاڵی لە دەڤەرەكە بەرهەم دەهێنرێن، كە جگە لە پێداویستی ناوچەكە، بەربوومە كشتوكاڵیەكان رەوانەی بازاڕەكانی شار و شارۆچكەكانی كوردستان دەكرێن.
بەڕێوەبەری كشتوكاڵی ئاكرێ گووتیشی:" لە سنووری ئاكرێ ئەمساڵ رووبەری 9 هەزار و هەشت سەد دۆنم زەوی ئامادەكراوە بۆ برنج و پێشبینی دەكرێت ئەم رێژەیە زیاتر ببێت، بەڵام جارێ سەرەتایە ماوەی چەند ساڵێكە جووتیاران زیاتر لە جاران روویان لە چاندنی برنج كردووە و لە ئاكرێ شەش جۆر برنج هەیە نرخەكەشی ساڵانە بەپێی رۆژانە لە 2 هەزار بۆ 4500 بۆ هەر كیلۆیەك دەستپێدەكات".

زۆرترین بینراو