ئەمشەو كێ‌ دەبێتە پاڵەوان

ئەمشەو كێ‌ دەبێتە پاڵەوان

زاری كرمانجی – ئاژانسەكانی جیهانی
ئەمشەو یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ، لەنێوان هەردوو یانەی لیڤەرپوول و تۆتێنهامی ئینگلیزی لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیابەرێوەدەچێت كە یەكێكە لەیاریە سەرنج راكێشەكان بەو پێییەی هەردوویانە كەرووبەرووی یەكتر بوونەتەوە لەیاری كۆتایی ئەم پاڵەوانەتیە ئینگلیزین .
كاتی دەستپێكردنی یاریەكە كاتژمێر 10ی شەوە بەكاتی كوردستان ، ئەو یاریگاییەی یارییەكەی لێ‌ بەرێوە دەچێت یاریگەی واندا میترۆ پۆلیتانۆی تایبەت بەیانەی ئەتلەتیكۆ مەردیدە، ئەم یارییە یارێكی خولی ئینگلیزیە بە پاڵاوانەتێكی جیاوازكە خولی یانە پاڵەوانانی ئەورووپایە.
تۆتێنهام تواناێكی باشی بۆگەڕاوەتەوە بۆ ئەم یارییە،ئەویش تواناكانی هاری كەین، ئەستێرە و گۆڵكاری یانەكەیەتی و دڵخۆشە بە لێهاتوویی ئەو یاریزانە،لەبەرامبەردا بۆیانەی لیڤەرپوول بەپێی لێدوانی یۆرگن كڵۆپی راهێنەری لیڤەرپوول رۆبێرتۆ فێرمینیۆی بەرازیلی بۆ ئەم یارییە ئامادەیە،لەبەرامبەردا نابی كەیتا ناتوانێت بەشداری لە یارییەكەدا بكات.

مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا دەبێتە مەیدانی جەنگی یانە ئینگلیزیەكان ، لە یاریگەی واندا میترۆ پۆلیتانۆ كە جێگەی 68 هەزار هاندەر دەبێتەوە یاریەكە بەرێوە دەچێت ، لەسەر ئاستی باڵاش حكومەتی ئیسپانیا ئامادەكارییەكی تەواوی كردووە، بۆ ئەوەی لەكاتی یاریەكە هیچ كارێكی نەخوازراو روونەدات و یارییەكە بەشێوەیەكی سەركەوتووانە بەرێوەبچێت،

بڕیاردراوە لە دوای كاتژمێر 5 ی ئێوارە، فرۆشتنی هەموو جۆرە ماددەكوحولیەكان قەدەخەبكرێت، ئەمەش لەپێناوی ئەوەیە هاندەران لەژێر كاریگەری ئەو ماددانە نەچنە نێو یاریگە.
لیڤەرپوول و تۆتێنهام 170 جار رووبەڕووی یەكتربوونەتەوە،لیڤەر 79 یاریی بردووەتەوە و 48 یاریی نێوانیان لە بەرژەوەندی تۆتنهام كۆتاییهاتووە، هەروەها لە 43 یارییدا یەكسانبوون.

48 كاتژمێر بەر لە ئەنجامدانی یارییەكە، جامە دوو گوێچەكەدارەكەی چامپیۆنزلیگ گەیشتە یاریگەی واندا میترۆ پۆلیتانۆی مەدریدی ئیسپانیا.

هەردوو یانە ئینگلیزییەكەی كۆتایی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ، لە قۆناخی پێشكۆتاییدا بە دوو ریمۆنتادای سەرنجڕاكێش خۆیان گەیاندە مەدرید، ئەمشەویش لە ركابەرییەكی ئینگلیزی بەهێزدا نازناوی پاڵەوانێتییەكە یەكلاییدەكەنەوە، هەركامێكیان نازناوەكە بباتەوە هەر ئینگلیزیە.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو