ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوە دەبات

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوە دەبات

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ (١٥-٧-٢٠١٩) ئەنجومەنی وەزیران یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بەڕیوە ببات و بەفەرمی دەست بە کارەکانی خۆی بکات.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" ئەنجومەنی وەزیران یەکەم کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی لە کابینەی نۆیەم بەڕێوە دەبات و دواتر بەفەرمی دەست بە کارەکانی خۆی دەکات."

سەرچاوەکە گوتیشی: "تاوەکو ئێستا تەنیا بەشێک لە وەزیرەکان ئاڵوگۆڕیان پێ کراوە و لەم ڕۆژانەدا سەرجەم وەزیرەکان ئاڵوگۆڕیان پێ دەکرێت و دەست بە کاری خۆیان دەکەن."

زۆرترین بینراو