ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆدەبێتەوە

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: موشه‌كێكی كلاسیكی كروزمان تاقی كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ زه‌وییه‌وه‌ هه‌ڵده‌درێت و سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌ پێكانی ئامانجه‌كه‌یدا، دوای ئه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه‌ مه‌ودای 500 كیلۆمه‌تری تێپه‌ڕاندووه‌، ئه‌مه‌ش له‌ یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكادا له‌مجۆره‌ دوای كشانه‌وه‌ی له‌ په‌یماننامه‌ی هێزی ناوه‌كیی مه‌ودا ناوه‌نددا

دێمیتری پۆلانسكی، جێگری نوێنەری هەمیشەیی روسیا لە نەتەوە یەكگرتوەكان، رایگەیاند "لەگەڵ وڵاتی چین، داوایەكمان ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردوە، بە مەبەستی تاوتوێكردنی بڵاوكراوەكانی ئەمداوییانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سەبارەت بە پلانەكانی بۆ پەرەپێدانی موشەكە كورت و ناوەند مەوداكانی كۆبونەوەیەك ەنجامبدرێت".
بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، سێرگی ریابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاندوە تاقیکردنەوەی موشەکی مامناوەند لەلایەن ئەمریکاوە گرژی و ئاڵۆزی سەربازی دروستدەکات.
هه‌روه‌ها گوتیشی: تاقیكردنه‌وه‌كه‌ له‌ دوورگه‌ی سان نیكۆلاس له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ئه‌نجامدراوه‌.
له‌م مانگه‌دا ئه‌مه‌ریكا به‌ فه‌رمی له‌ په‌یماننامه‌ی هێزی ناوه‌كیی مه‌ودا ناوه‌ند كشایه‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1987 دا له‌گه‌ڵ ڕوسیادا واژۆیان كردبوو، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێی وابوو مۆسكۆ په‌یماننامه‌كه‌ی پێشێلكردووه‌، مۆسكۆش ئه‌وه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
پۆلانسكی لە نەتەوە یەكگرتوەكان، لەمیانی لێدوانەكەیدا ئاماژەی بەوەشكرد "ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەڵامی داواكارییكەی روسیا و چین-ی داوەتەوە و سەبارەت بەو بابەتە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنەكە كۆدەبێتەوە".
ئەو داواكاریە هاوبەشەی روسیا و چین لە بەرامبەر دوایین هەنگاوی ویلایەتە یەكگرتوەكاندایە، كە سێشەممە رایگەیاند "بۆ یەكەمینجار لە چەند دەیەی رابردودا، موشەكێكی كورت مەودای زەمینی لە جۆر كروز تاقیكردوەتەوە".
ئەو بەرپرسە باڵایەی روسیا راشگەیاندوە ئەو هەنگاوەی ئەمریکا پەشیمانی لەدوا دەبێت و هەنگاوێکە بەئاراستەی زیادکردنی تەنگەشە سەربازییەکان.
جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا راشیگەیاند، وەڵامیان نابێت بۆ ئەو هەنگاوەی ئەمریکا، چونکە ئەمریکا بەئاشکرا پێشێلی رێکەوتنەکەی کردوە.
دوێنێ دوشەممە سوپای ئەمریکا موشەکێکی زەمینی تاقیکردۆتەوە کە بەپێی رێکەوتنی کۆنترۆڵکردنی موشەکی ئەتۆمی نێوان روسیا و ئەمریکا قەدەغەکراوە.

زۆرترین بینراو