ئەمڕۆ بە رۆژی جیهانی هۆشیاری ئۆتیزم  دیاری کراوە

ئەمڕۆ بە رۆژی جیهانی هۆشیاری ئۆتیزم دیاری کراوە

دیمانە : پشتیوان کەریم برادۆستی

ئۆتیزم چیە، جۆرو نیشانەکانی چین مناڵان تاچەند تووشی دەبن کێن ئەوانەی تووشبووی ئەم نەخۆشیەن چۆن چارەسەردەکرێن، ئەمانەو  چەندین پرسی دیکەی  پەیوەست  بەم نەخۆشیەوە لە دیمانەیەکی تایبەتی زاری کرمانجیدا"دوو هاوژینی  راهێنەر : نزار حمد  و کارینا محەمەد کەوا دەرچوووی دەروونزانین و هەردووکیان ڕاهێنان بە منداڵانی ئۆتیزم دەکەن لەماڵەکەی خۆیان ڕاهێنان بە تووشبوانی ئەم نەخۆشیە دەکەن هەروەها هاوڵاتییانی  سنوری دوو قەزاکانی  سۆران و ڕواندز و دەوروبەری تووشبوان خۆیان بۆ چارەسەر و ڕاهێنانکردن پەیوەندی دەکەن بە  ئەم دوو  هاسەرانە بۆ ڕاهێنانکردنی منداڵەکانیان 

٭ئۆتیزم چییە؟

ئۆتیزم پێناسەی زۆرو جۆراو جۆری بۆکراوە لەوانە: "لیۆكارنه‌ر" دۆزه‌ره‌وه‌ی حالەتی ئۆتیزمە وه‌ها پێناسه‌ی ده‌كات کە بریتییه‌ له‌ شڵه‌ژانێكی ده‌روونی تووند له‌ ئه‌نجامی تێكچوونی كۆئه‌ندامی ده‌مار دروست ده‌بێت، ئه‌م تێكچوونه‌ فرمانه‌كانی مێشكۆڵه‌ په‌كده‌خات و كێشه‌ بۆ كه‌سه‌كه‌ دروست ده‌كات له‌ ڕووی تێكه‌ڵبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌ی زمانی و هه‌ندێ ره‌فتاری تر.
" مانیكا " كە پسپۆڕێكی ئەمریكیە  وا پێناسەی دەكات كە بریتیە لە شڵەژانێك لە گەشە كردنی منداڵدا كە لە سێ ساڵی تەمەنیدا دەردەكەوێت، دەبێتە هۆی پەككەوتنی فێر بونی زمانەوانی و پەیوەندی كۆمەڵایەتی و پەكخستنی یاری منداڵانە .نیشانەکانی چین؟
ئۆتیزم حاڵەتێکی‌ ئاڵۆزەو نیشانەکانی‌ لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی‌ دیکە جیاوازە، بۆیە کەم جار  توشبووانی ئۆتیزم نیشانەکانیان لە یەکتر دەچێت، بەڵام بەپێی کۆمەڵەی‌ پزیشکی‌ دەروونی‌ ئەمەریکی‌ (DSM5 ) دەڵێت سێ نیشانەی‌ سەرەکی‌ هەیە لەکاتی دەستنیشانکردنی ئۆتیزم  دەبێت ڕەچاوبکرێت لەوانە :
1- گرفتی‌ زمان و ئاخاوتن: مناڵانی‌ ئۆتیزم بەشێوەیەکی‌ گشتی‌ گرفتی‌ زمان و ئاخاوتنیان پێوە دیارو ئاشکرایە دواکەوتنی‌ زمانی‌ دەربڕینیان هەیەو لاوازن لە  تێگەیشتن لەزمانی‌ جەستەش .
2- پەککەوتن لە پەیوەندییە کۆمەڵاییەتییەکاندا رەفتاری‌ کەسانی‌ خاوەن ئۆتیزم تەواو جیاوازە بە بەراورد بەکەسی ئاسایی، لە پەیوەندی‌ کۆمەڵایەتیدا خاوەن ئۆتیزم لاوازە لە بەشداری‌ کردن لەهەڵسوکەوتکردن لەگەڵ کەسانی‌ دی و دوورکەوتنەوە لە قەڵەبارەڵەغی‌ و حەزکردن بە تەنیایی.
3- بوونی‌ رەفتاری‌ دووبارە لاساییکردنی نائاسایی ئۆتستیکەکان بەردەوام رەفتار دووبارە دەکەنەوەو رەفتاری‌  ئارەزووی‌ گۆرینی‌ شتەکان ناکات و حەز بەگۆرانکاری‌ ناکات لە ژینگەکەدا، جگە لەوه‌ی‌ جووڵەی‌ سەیرو نامۆ بە کلتوری ئاسایی ئەنجام دەدات بەشێوەیەکی‌ بەردەوام وەک  جوڵانی‌ دەستەکانی‌ بەشێوەیەکی دووبارەبوو و بۆ ماوەیەکی درێژ 
جگە لەم نیشانە سەرەکییانە  کۆمەڵێک نیشانەی‌ تر لە مناڵی‌ ئۆتیزمدا دەردەکەون لەوانە:
گرفت لە پەیوەندیگرتن لە چاو
وەڵام نەدانەوە لەکاتی‌ بانگکردن
دانیشتن بەرامبەر تەلەفیزۆن بۆچەند کاتژمێرێکی‌ زۆر وادەردەکەوی‌ درک بەکەسانی‌ دەوروبەری‌ ناکات
گرنگی‌ نادات بە دەوروبەری‌
بەکارهێنانی‌ دەستی‌ دایکی‌ بۆ داواکردن و دەست بردن بۆ شتەکان
یاری‌ کردن بەشیوەیەکی‌ نادروست
قسەکردن بەشیوازێکی‌ نامۆ
هەستیاری‌ بەرامبەر بە دەنگ و رووناکی‌ و بەرکەوتنی‌ و بۆنکردن
خولانەوە بەدەوری‌ خۆیدا یاخود لەرزین
دووبارەکردنەوەی‌ دەنگ وقسەکانی‌ کەسانی‌ تر
لاوازی‌ لە دروستکردنی‌ یاری‌ خەیاڵی‌ (هزری‌)گونجاو لەگەڵ تەمەنیدا
لاوازی‌ لە هەستکردن بە مەترسیەکان.

٭ کێن ئەوانەی توشی نەخۆشیەکە دەبن ؟
بەر لە ھەموو شتێک  یٔۆتیزم حاڵەتێکە تەنھا لە منداڵاندا دەر دەکەوێت و کاتێک مرۆڤ قۆناغی منداڵی بەڕێ کرد دوور لە حاڵەتی یٔۆتیزم (خود تەنھایی) یٔەوا بە ھیچ شێوەیەک لە قۆناغەکانی دواتردا یٔەگەری یٔۆتیزم لە کەسەکە دەرناکەوێت، تا یٔێستا ھیچ ھۆکارێکی بۆ توشبوون بە یٔۆتیزم بە ڕوونی دیاری نەکراوە ، بەڵام پسپۆرانێ یٔەم بوارە یٔاماژە بە چەند ھۆکارێک دەدەن کە لەوانەیە یٔەگەری توشبوون بن بە حاڵەتی یٔۆتیزم یٔە  یٔەم ھۆکارانەش کۆمەڵە ھۆکارێکی گشتگیرن و کار لە تەندروستی گشتی منداڵ دەکەن دەتوانین یٔەم ھۆکارانەش دابەش بکەینە سەر دوو چین : 
١-بۆماوەیی : پسپۆران بۆیان دەرکەوتووە کە یٔەگەر دوانەیەکدا تاکێکیان توشبوو بێت بە حالەتی یٔۆتیزم ، یٔەگەر ٧٠٪‏  منداڵەکەی تر توشبوو دەبێت بە یٔۆتیزم. 
٢ ژینگەیی: دابەش دەبێت بۆ سەر سێ جۆر :
- پێش لەدایک بوون: کاتێک دایکی دووگیان یٔاڵودە بێت  ماددە  کحولیەکان ، جگەرە کێشان ، یاخود توشبوو بێت بە کۆمەلێک نەخۆشی دەروونیەکانی وەک قەلەقی و خەمۆکی،سترێس  یان بەکار ھێنانی دواو  دەرمان، هەوکردن بە ڤایرۆس ...هتد  
- کاتی لەدایکبوون : بەرکەوتنی سەری مندال بە شتێک، کەمی ڕێژەی  یٔۆکسجین.
- دوای لەدایک بوون :  فەرامۆشکردن و گرنگی پێ نەدانی دایک  و  باوک بە بوارە کۆمەڵایەتیەکانی منداڵ و یاری نەکردن لەگەڵی بە یٔاخافتن و تێکەڵ نەبوون لەگەڵیدا بە پێی پێویست و تێکەڵاو نەکردنیان لەگەل منداڵانی ھاوتەمەنی بە پێی پێویست  ، یٔەم گرینگی پێنەدانەش زیاتر لەم منداڵانە دەردەکەوێت کە دایک و باوکیان زیاتر
لەسەر کارن و کەمتر کاتیان بۆ تەرخان دەکەن ، بە پێچەوانەوەش ناز پێدانی زۆر بە ھەمان شێوە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی ھەندێک لەنیشانەکانی یٔۆتیزم،  بەکار ھێنانی زیاد لە پێویستی یٔامێرە یٔەلیکترۆنیەکانی وەک : مۆبایل یٔایپاد یان TV ش لەهۆکارە دیارەکانی دەرکەوتنی نیشانەکانن.

٭چارەسەری درێژ خایەنە یاخود کورتخایەنە؟
ئۆتیزم بەهەموو جۆرەکانییەوە، پێویستی بە ڕاهێنانە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ ،کە هەر لەکاتی هەستکردن بە حاڵەتەکە تاکو چەندین ساڵ دێژە دەکێشێت، گەلێک جاریش مرۆڤەکە بەدێژایی تەمەنی پێویستی بە چاودێری هەییە
٭چارەسەری بنەڕەتی ئۆتیزم بوونی هەیە؟
خۆی لەخۆیدا ئۆتیزم نەخۆشی نییە تاوکو بڵێین چارەسەری هەیە یان نا! بەڵکو ئۆتیستیکەکان کەسانێکن خاوەن کلتور و جۆرێکی تایبەت لە هەڵسوکەوتکردن،  نەخۆش نین بەڵکو کلتوری هەڵسوکەوتکردنییان جیایە لە مرۆڤی ئاسایی ، هەر لەم سۆنگەیەشەوە ئەتوانین بڵێین کە هیچ شتێک نییە بەناوی چارەسەری بنەڕەتی بۆ ئۆتیزم،بەڵکو  ئەوەی هەیە تەنها ڕاهێنانکردنە بۆ گونجاندنیان لەگەڵ کەلتوری ئاسایی، شایەنی باسە دەگمەنە دوای ڕاهێنانیش ڕووبدات کەسێکی ئۆتستیک بەتەواوی وەک کەسێکی ئاسایی لێبێت وهەڵسوکەوت بکات بەڵکو ئەگەر بگاتە ئاستی زۆر باڵاش لە پێشڤەچوون هێشتا کۆمەڵێک هەڵسکەوتی تایبەت ئەمێنێتەوە کە پێی ئەناسرێتەوە.
٭رێنمای ئێمە بۆ دایک و باوکان چییە؟
دایک باوک بەشێکی هەرە سەرەکین لە پڕۆسەی ڕاهێناندا  که ئەتوانن لەژێر ڕێنمای پێویستی  کەسانی پسپۆڕ بە باشی هاوکاری منداڵەکانیان بەکەن لە گونجانیان لەگەڵ کلتوری مرۆڤ ئاسایی ڕێنماییەکان بۆدایک و باوک زۆر و فرە جۆرن و هەرمنداڵێک بەپێی تایبەتمەندیەکانی پێویستدەکات ڕێنمایی بدرێتە دایەبابی ، بەڵام بەگشتی  ئەوەی زۆر گرنگە کە دایک و باوکان  پشتگوێی نەخات ئەوەیە، کە هەرکاتێک هەستیان کرد لە منداڵەکەیاندا  هەڵسوکەوتی نا ئاسایی یاخود  دواکەوتنێک  لە منداڵەکەیاندا هەیە، سەردانی پسپۆڕانی بوارەکە بکەن و بۆ ئەوەی بە زووی دەستنیشانی بارودۆخەکە بکرێت، چونکە تاکو زووتر هەستی پێبکرێت زووتر منداڵەکە ئەخرێتە ژێر چاودێری و ڕاهێنان،  بێگومان تا تەمەنی  منداڵەکە بچوکتربێت باشتر توانی خۆگونجاندنی ئەبێت لەگەڵ کلتورە ئاساییەکان. 
هەڵەیەکی دیاری زۆربەی دایکان وباوکان  ئەوەیە، هەوڵ دەدەن کە  حاڵەتەکە لە دەوروبەر بشارنەوە بەهۆکارەش ڕاهێنان پشتگوێ دەخەن و پاساوی جۆراوجۆر بۆ هەڵسوکەوتەکانی منداڵەکەیەن ئەدۆزنەوە. 
گرنگە دایکان و باوکان  ڕێنمای ڕاهێناران و پسپۆڕان پشتگوێ نەخەن و وەکو خۆی جێبەجێی بکەن.
پێویستە  لەوە تێبگەن کە حاڵەتی منداڵەکانیان پێویستی بە کات هەیە و دەبێت پشودرێژبن لە هەوڵدان لەگە منداڵەکانیان، پەلە نەکەن لە  ئاسایی بوونەوە. 
هەروەها پێویستە لەلایەن دایک و باوک  هەوڵی بەردەوام بدات بۆ خود ڕۆشنبیر کردن سەبارەت بە  ئۆتیزم ، ئەویش بە بەژداریکردن لەکۆڕو کۆبوونەوە و سمیناری تایبەت بە بوارەک، هەوکات خوێندنەوە.

٭مناڵی ساو (تازەلەدایک بوو) چۆن نیشانەکانی تووشبوون بە یٔۆتیزم دیار دەبێت، پێویستی بە دکتۆری مێشک و دەمارە یاخود دەبێت لێژنەی باڵا بڕیاڕدەدات لەسەر بدات؟

ئەگەرچی زۆربەی توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئۆتیزم لەدوای تەمەنی هەژدە مانگی یاخود دوو ساڵی دەست نیشان دەکرێت، بەڵام ئەشێت لە منداڵی ساواشدا کۆمەڵێک نیشانەی سەرەتایی هەست پێبکرێن ئەویش لەڕێی چەند تێستێکی سادە و تەقلیدی وەک کاردانەوەی منداڵ بۆ وروژێنەرەکانی بینین و بیستن، زۆ نموونە کاتێک منداڵی ساوا دوای چەندڕۆژێک لە لەدایک بوون هیچ کارودانەوەیکی بۆ ورژێنەرەکانی دەنگی بەرز نەبوو، دەرەکەوێت کە کێشەیەک هەیە، ئەم جۆرە تێستانە بە فەرمی پشتیان پێنابەسترێت بەڵام ئاگاداریەکی سەرەتای و گرنگ دەبێت بۆ دایەباب. 
سەبارەت بە پێویستی دکتۆری مێشک و دەمار بۆ حاڵەتی ئۆتیزم، بێگومان بۆ پشکنین و دڵنیا بوونەوە لە حاڵەتی منداڵەکە پێویست بە دکتۆری مێشک و دەمار دەبێت وەک بەشێک لە لێژنەی دەستنیشان کردنی حاڵەتەکە، بەڵام ناکرێت تەنها پشت ببەسترێت بە دکتۆری مێشک و دەمار، چونکە تاکو ئەم چرکەیەش هیچ ئامێرێکی پشکنین نییە کە حاڵەتی ئۆتیزم دیاربکات، دکتۆری مێشک و دەمار تەنها لەوە دڵنیامان دەکاتەوە کە منداڵەکە کێشەی نییە لە مێشکدا، کاتێکیش زانیمان کە منداڵەکە هیچ کێشەیەکی نییە لەمێشکدا و هەڵسوکەوتی نائاسایی هەبێت زیاتر نزیک دەبینەوە لەوەی کە خاوەن  ئۆتیزم بێت، دواتر پسپۆڕی تایبەتی ئۆتیزم بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتە پزیشکییەکان بڕیار دەدان کە منداڵەکە خاوەن ئۆتیزمە یان نا، بەداخەوە لەکوردستان کەمتەرخەمن لە دانانی  لێژنەی تایبەت و هەماهەنگ  بە دیاریکردنی حاڵتەکەو ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە ڕاهێنەران و دایکان و باوکان و پزیشکانیش زۆرجار توشی گرفت ببنەوە لە دەستنیشانکردندا...

زۆرترین بینراو