ئەمڕۆ تاقیكردنەوەكانی توانستی زانستی زانكۆی سۆران بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ تاقیكردنەوەكانی توانستی زانستی زانكۆی سۆران بەڕێوەدەچێت

زاری كرمانجی-سۆران: بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا و پەیوەندییە ئەكادیمییەكانی زانكۆی سۆران، وادەی ناقیكردنەوەكانی تووانستی زانستی راگەیاند و رێنمایش لە شێوازی بەڕێوەچوونی دەخاتەروو.
بەپێی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا و پەیوەندییە ئەكادیمییەكانی زانكۆی سۆران، كە وێنەیەكی بۆ بۆ زاری كرمانجی نێردراوە، زانیاری لەبارەی كات و ساتی تاقیكردنەوەكانی تووانستی زانستی خراوەتە روو " لەگەڵ چەند رێنماییەكی تایبەت بەو پێشكەشكارانەی كە بەشداری دەكەن لە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان، كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
1- تاقیكردنەوەی توانستی زانستی (نووسین) لە ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 10-2-2020 لە كاتژمێر 11ی ی سەرلەبەیانی ئەنجام دەدرێت.
2- تاقیكردنەوەكان لە فاكەڵتییەكان ئەنجام دەدرێن و هەر پێشكەش كارێك بۆ هەر فاكەڵتییەك داواكاری پێشكەش كردبێت لەوێ تاقیكردنەوەكەی ئەنجام دەدات.
3- وادەی تاقیكردنەوەكان چوار كاتژمێرە و بەهیچ شێوەیەك درێژ ناكرێتەوە.
4- پێویستە هەر پێشكەش كارێك پاسپۆرت یانیش ئەگەر نەیبێت ناسنامەیەك كە وێنەی لەسەر بێت لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
5 - وەڵامدانەوەی پرسیارەكان تەنها بە قەڵەمی جافی (شین) دەبێت.
٦- بە لە بەرچاوگرتنی وادەی تاقیكردنەوەكان، تكایە هەر پێشكەش كارێكی ڕەوشێكی تەندروستی یانیش بەكارهێنانی دەرمان، یان هەر ڕەوشێكی تایبەتی دیكەی هەیە، تكایە لەگەڵ وادە و كاتی تاقیكردنەوەكاندا بگونجێنێت.
٧- بەهیچ شێوەیەك ڕێگە بە بردنە ژوورەوەی هیچ ئامێرێكی ئەلیكترۆنی (مۆبایل، كاتژمێری زیرەك و ئەوانی دی) نادرێت. بۆ ئەوەی گرفتی دیارنەمانیش دروست نەبێت، باشترە كاندیدان ئەم جۆرە ئامێرانە لەگەڵ خۆیاندا بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە نەهێنن.
٨- هەر كاندیدێك لە كاتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكاندا هەر ئامێرێكی ئەلیكتڕۆنی پێ ببینرێت، ئەوا یەكسەر مافی بەشداریكردنی لە تاقیكردنەوەكاندا لێوەردەگیرێتەوە.
٩ -پێویستە پێشكەش كاران ئیمەیڵی تایبەتی خۆیان و سایتی فەرمیی زانكۆی سۆران چێك بكەن، بۆ ئاگاداربوون لە هەر گۆڕانكاری و ڕێنماییەكی نوێ ئەگەر هەبێت.
10- خشتە و وادەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی (زارەكی) لە ڕۆژی دووشەممە 10-2-2020 ڕادەگەیەندرێت.
جێگەی باسە " بۆ ئەمساڵی خوێندنی باڵا، تێكڕا 628 پێشكەشكار مافی بەشداریكردنیان لە تاقیكردنەوەی توانستی زانستیدا هەیە. لەو ژمارەیەش 429 یان پێشكەشكاری ماستەرن و 199 شیان پێشكەشكاری دكتۆرای تێدایە.

زۆرترین بینراو