ئەمڕۆ سۆران میوانداری هەولێر دەكات

ئەمڕۆ سۆران میوانداری هەولێر دەكات

زاری كرمانجی- سۆران: وەك ئاشكرایە یانەی وەرزشی سۆران لە وەرزی یەكەمی بەشداریكردنی لە خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی پێ تا ئێستا بە ئاستێكی باش دەركەوتووە, ئەمە جێگەی دەستخۆشی و خۆشحاڵی وەرزشدۆستانی ئەم دەڤەرەیە, هەرچەندە كۆمەڵێك لە هەوادارانی یانەكە بەم دواییە لە دوا ئەنجامی یانەكە دڵگران بوون كە لەنێو یاریگەی خۆی ئەنجامی بەرچاوی نەبووەو تووشی دووەم شكست هات كاتێ بۆ دووەمجار نەیتوانی لەنێو یاریگەكانی هەولێری پایتەخت سەركەوتن بەدەستبێنێت و بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر
بە یانەی هەندرێن دۆڕا, لێرەوە مامۆستا رەفیق سەعید راهێنەری یانەی سۆران لە لێدوانێكدا بۆ هەفتەنامەی زاری كرمانجی روونیكردەوەو گووتی" زۆر لە ئاستی تیپەكەم رازیم و نابێتە بیانوو ئەگەر بڵێم چیمەنی سرووشتی یاریگەی یانەی هەندرێن لەبار نەبوو بۆ یارییكردن چونكە قوڕو لیتە یاریگەكەی داپۆشی بوو, یاریزانەكانیش هەموو توانای خۆیان بەكارهێنا, بەڵام بە پێچەوانەی پێشبینییەكان كە دەوترا یانەكە پاروێكی ئاسان دەبێت و ناتوانێ ركابەری یانەكانی بەشداربووی پلە نایاب بكات, تا ئێستا توانیوومانە لە كۆی 8 یاری 3 بردنەوەو 3 یەكسان و دوو یارییشمان دۆڕاندووە, 12 خاڵمان كۆبكردۆتەوەو لە ریزبەندی چوارەم داین, بە تەنها 2 خاڵ لە یەكەمی ریزبەند دوورین, كە ئەمەش نابێتە گرفت, چونكە لەم قۆناغە 4 یارییمان ماون و لەخۆمان رادەبینیین دوو بردنەوە دەستەبەر بكەین, لە رێی هەفنەنامەكەتانەوە دەمەوێ بە هەواداران و هاندەرە خۆشەویستەكانی یانەی سۆران بڵێم پشوودرێژبن و فشار مەخەنە سەر دەروونی یاریزانەكان, دڵنیابن دڵخۆشتان دەكەین و كارێكی وا دەكەین ببینە پاڵەوانی قۆناغی یەكەمی ئەم خولە, ئەمڕۆ لە نێو یاریگەی خۆمان میوانداری یانەی هەولێر دەكەین و زانیاریمان هەیە كە یانەی میوان لەم ئاستە بەرزەدا نیە, دەتوانین 3 خاڵی یارییەكە بەدەستبێنین".

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

ئەمساڵ باڵۆندۆر بۆ كێیە

ئەمساڵ باڵۆندۆر بۆ كێیە

پاریس رێ بە نیمار دەدات

پاریس رێ بە نیمار دەدات

زۆرترین بینراو