ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجام دەدرێت

ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجام دەدرێت

زاری كرمانجی: بڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی نێوان ئەمریكا و عێراق ئەنجام بدرێت بۆ رێككەوتنی ستراتیژی نێوان ئەم دوو وەڵاتە.
كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی نوێنەری هەرێمی كوردستان دەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم سەرۆكی ئەو شاندە دەكات كە بەشداری كۆبوونەوەكە دەكەن.
فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی هەرێمی كوردستان لە بەغدا راگەیاند " سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 11-6- 2020 فەوزی هەریری، سەرۆكی شاندی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا، بە مەبەستی بەشداری كردن لەو كۆبوونەوەی ئەمڕۆ كە بڕیارە كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ ئەنجام بدرێت".

زۆرترین بینراو