ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێت

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێت

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی كۆ ببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێك بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 21ـی تشرینی یەكەم، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردووەتەوە، سەعات 10ی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 42ی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوە دەچێت.
لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە ڕوون كراوەتەوە، بابەتەكانی كۆبوونەوە بریتی دەبن لە پڕۆژەی خزمەتگوزاری و گرفت و چارەسەری بابەتی كڕینەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە بۆ ساڵی 2020.
ڕوون كراوەتەوە، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بابەتی لێخۆشبوونی گومركی بۆ هەندێك لە ئامێر و مادە سەرەتاییەكانی پڕۆژە كشتوكاڵییەكان و ئاسانكاری بۆ جووتیاران دەبێت.

زۆرترین بینراو