ئەمڕۆ لە سۆران و رواندز پشووە

ئەمڕۆ لە سۆران و رواندز پشووە

محەمەد مەحموود - محەمەد ئامۆكەیی
بەهۆی دروستبوونی شەختە و لە پێناو سەلامەتی قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەران ئەمڕۆ شەممە لە ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری هەر دوو پەروەردەی سۆران و رواندز پشووە.
عەزیز سەعید بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند" بە راوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەیی هەولێر و قایمقامی قەزای سۆران و هەردوو سەرپەرشتیاری ئامادەیی و بنەڕتی، لەبەر بارینی بەفرێكی زۆر و بەستەلە ڕێگەوبانەكان بریارماندا دەوامی قوتابخانەكانی باخچەی ساوایان و بنەڕەتی و ئامادەییەكانی سنووری پەروردەی سۆران بۆ ئەمڕۆ شەممە پشووە.
بەڕێوەبەری پەروەردەی رواندز بەزاری كرمانجی راگەیاند:"ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕواندز دەكەینەوە تەنیا ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی 15/2/2020لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕواندز پشوو دەبێ بەهۆی ئەو سەرما و سۆڵە و بەستەڵەكەی روو لە دەڤەرەكەمان كردووە، ئەمەش بۆ زیاتر پاراستنی سەلامەتی قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەرانە.

زۆرترین بینراو