ئەمڕۆ نەوت 36 دۆلاری تێپەڕاند

ئەمڕۆ نەوت 36 دۆلاری تێپەڕاند

ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بە شیوەیەك نرخی نەوتی برێنت بۆ 36 دۆلار و 55 سەنت بەرزبوەوە.
بۆرسەی جیهانی نرخی نەوتی ئاشكریكردووە، لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لەبازاڕەكانی جیهاندا بە 36 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە, ئەمەش بەربەرزترین نرخ دادەنرێت كە لە 70رۆژی رابردوو تۆمار كرابێت, هاوكات كە نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی ئەمریكیش بە 34 دۆلار و 30 سەنت فرۆشراوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورییەكان، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 10٪ و نەوتی خاوی ئەمریكیش بە ڕێژەی 12٪ بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت 20ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی بۆ یەكەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.
ئەمە لەكاتێكدایە، لە سەرەتایی ئەم مانگەوە رێككەوتنەكەی ئۆپێك پڵەس كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەهۆیەوە رۆژانە 9 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوت كەمكرایەوە، ئەمەش بووە هۆكاری جارێكیتر بەرزبوونەوەی نرخەكانی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.

زۆرترین بینراو