ئەمڕۆ هاوكاری دارایی بەسەر وارسی شەهیدانی شەڕی داعش دابەش دەكرێت

ئەمڕۆ هاوكاری دارایی بەسەر وارسی شەهیدانی شەڕی داعش دابەش دەكرێت

حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی هاوكاری خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش دەربڕیوە و ئەمڕۆ دەست دەكرێت بە دابەشكردنی هاوكاری دارایی بەسەر وارسی شەهیدانی شەڕی داعش.
بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە: "دوێنێ 6/1/2020 بە سەرپەرشتی سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە و بەئامادەبوونی فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی و فەریق جەمال محەمەد سەرۆكی دەستەی ئەركان و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی و لیواكانی سەر بە ‌وەزارەتی پشمەرگە و یەكەكانی حەفتا و هەشتا و هێزەكانی زێرەڤانی، كۆبوونەوەیەك لەبارەی خەرجكردنی هاوكاریی خێزانی شەهیدانی شەڕی داعش بەڕێوەچوو.
باس لەوەش كراوە هەر لەو كۆبونەوەیەدا،‌ بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەدا كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی هاوكاری خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش دەربڕیوە و پارەكە ئامادەیە بۆ دابەشكردن، هەروها تیشكی خستە سەر چۆنیەتی و بڕی خەرجكردنی ئەو هاوكاریە بۆ شەهیدەكانی شەڕی داعش كە بۆ خێزانی هەر شەهیدێك پێنج ملیۆن دینارە".

زۆرترین بینراو