ئەمڕۆ یادی راپەڕینی رواندزە

ئەمڕۆ یادی راپەڕینی رواندزە

زاری كرمانجی-رواندز:
بەرەبەیانی رۆژی 19-5- 1987، خەڵكی تێكۆشەری رواندز، بە تەواوی چین‌و توێژەكانی رواندز، بەبێ‌ جیاوازی دژی رژێمی بەعس راپەڕین و لە ئەنجامدا رژێمی بەعس لە رواندز شكستێكی گەورەی سیاسی‌و سەربازی خوارد. تەواوی دەزگایەكانی رژێم كەوتنە ژێر دەستی جەماوەر. بۆیە ئەو رۆژە بووە رۆژێكی مێژوویی و گرینگ و پڕشەنگدار لە مێژووی پڕ لە سەروەری رواندز.
راپەڕینی رواندز، بە ورەی پۆلاینی خەڵك‌و بە خوێنی چەند شەهیدو بریندارێك سەركەوت بەسەر رژێمێكی دیكتاتۆر.

بە داخەوە دوای تێپەربوونی ساڵێك بەسەر راپەڕین، رژێمی بەعس بۆ تۆڵە كردنەوە لە خەڵكی رواندز، (13) رۆڵەی شارەكەی بێ‌ سەروشوێن و ئەنفالكردن.

 

 

 

 

زۆرترین بینراو