ئەم خاڵانە پەیڕەو بكەین بۆ ئەوەی گورچیلەكانمان بەسەلامەتی بهێڵینەوە

ئەم خاڵانە پەیڕەو بكەین بۆ ئەوەی گورچیلەكانمان بەسەلامەتی بهێڵینەوە

د. هیوا عەبدولرەحمان چۆمانی، پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ، لەم بابەتە تەندروستییەدا ئەو خاڵانە دەخاتەروو بۆ تەندروستیەكی باش و سەلامەتی گورچیلەكان، خاڵەكان بریتین لەمانەی خوارەوە:
پەیڕەوكردنی ئەم دە خاڵانە هاوكار دەبن بۆ سەلامەتی گورچیلەكانمان:
١-ئەنجامدانی چالاكی جەستەیی و وەرزشێكی رێك.
٢-خەو و خۆراكی تەندروست.
٣-وەرگرتنی بڕێكی گونجاو ئاو و شلەمەنی، چونكە گورچیلەكان بە وشكبوونەوەی جەستە زیانیان پێ دەگات.
٤- چاودێری كردن و كۆنتڕۆڵكردنی رێژەی  شەكری ناو خوێن.
٥- چاودێری كردن و كۆنتڕۆڵكردنی فشاری خوێن.
٦-پارێزگاری كردن لە كێش رێكی و دووربوون لە قەڵەوی.
٧-دووركەوتنەوە لە جگەرە و نێرگەلە كێشان.
٨-دووركەوتنەوە لە خواردنەوە گازی و كحولییەكان.
٩-بەكارنەهێنانی دەرمان بەبێ پرس و راوێژی پزیشك.
١٠- ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی و هەڵسەنگاندنی ساڵانە.