ئەم دەستەواژەیە ڕاست بكەنەوە

ئەم دەستەواژەیە ڕاست بكەنەوە

وەرزش بەگشتی و یاری تۆپی پێ بەتایبەتی پێك هاتووە لەچەند یاسایەك، كە ناوبژیوانان و یاریزان پەیوەست دەكات بە گوێرەی یاساكان یاریەكە ئەنجام بدەن، لەگەڵ تەواوی یاساكانیش ساڵ لە دوای ساڵ گۆڕانكاری لە جێ بەجێ كردنی یاساكان دەكرێ و مەبەستیش ئەنجام دانی یاریەكی خێرایەو بە فیڕۆ نەدانی كاتە و دروست كردنی كەشێكی خۆشە بۆ هاندەران و بینەران، یەكێك لە یاساكان ئەوەیە كاتێك دوو هەڵبژاردە یان یانە لەكاتی یاسایی و كاتی زیاد كراو یەكسان دەبن و پێویستیش وایە براوە دیاری بكرێ بۆیە بەگوێرەی یاسای یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی و بۆ دیاری كردنی تیپی براوە پەنا دەبەنە بەر لێدانی پەنەڵتی، بەڵام لێرەدا هەڵەیەك بەرچاو دەكەوێ لە كاتی ووتنی یاساكە لەلایەن ڕاگەیاندن كاران و ڕۆژنامە نووسان كە دەڵێن (لێدانی سزای یەكلایی كەرەوە ) لە كاتێكدا پێویستە بگووترێت (لێدانی یەكلایی كەرەوە لە خاڵی سزا ) چونكە هیچ سزایەك هەژمار نەكراوە تا تیپ سزاكە وەربگرێ، بەڵكو لێدانەكان بۆ تەواو كردنی یاریەكەیەو بۆ دەست نیشان كردنی تیپی براوەیە بەڵام لەخاڵی سزا جێ بەجێ دەكرێت، بۆیە هیوادارم لەمەو دوا ئەم دەستەواژەیە بەكاربێت لێدانی یەكلایی كەرەوە لەخاڵی سزا .ئەمەش بۆ ئەوەیە تا هاوكاران و میدیاكاران دوور بن لە بەكار هێنانی دەستەواژەی هەڵە.

بیروڕا

زۆرترین بینراو