ئەم هەفتەیە بەغدا 320 ملیارد دینارەكە دەنێرێت

ئەم هەفتەیە بەغدا 320 ملیارد دینارەكە دەنێرێت

زاری كرمانجی: بە پێی بەدواداچوونەكانی زاری كرمانجی، بەهۆی تەداخول كردنی سەركردە سیاسی و بەرپرسە باڵاكانی كورد لە بەغدا چاوەرێ دەكرێت لەم هەفتەیە حكومەتی ناوەندی 320 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت.
نەهرۆ رواندزی ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی پارتی لەمبارەوە گووتی " بڕیاری نەناردنی پارە بۆ مووچەی كارمەندانی هەرێم بڕیارێكی قوورسە و بێ گومان ئەگەر زوو چارەسەر نەكرێت دۆخەكە بە ئاراستەیەكی مەترسیدار دەروات، بەتایبەتی كە عێراق لە دۆخێكی زۆر هەستیار دایە هەم لە رووی ئاسایشەوە هەمیش لە رووی ئابوورییەوە، بۆیە بە تەداخول كردنی چەند سەركردەیەكی سیاسی و حكومی لە عێراق و قسە كردن لە كازمی، بڕیاری ئەوەی داوە لەم هەفتەیە پارەكە كە بڕی 320 ملیارد دینارە بنێرێت".

 

زۆرترین بینراو